هەواڵ
یەكێتی روونكردنەوە لەسەر پارێزگاری كەركوك دەدات.. "پارتی لەپشتەوەیە"
یەكێتیی نیشتمانی لەسەر گۆڕینی كاندیدەكەی بۆ پۆستی پارێزگاری كەركوك هاتەدەنگ و بەپرسێكی ئەو حزبەش وێڕای رەتكردنەوەی ئەو جۆڕە هەواڵانە، رایگەیاند: پارتی دیموكرات لە پشت بڵاوكردنەوەی ئەو هەواڵانەوەیە.

غازی كەركوكی جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی كەركوكی یەكێتی، بەSNNی راگەیاند: بەهیچ شێوەیەك كاندیدی یەكێتی بۆ پۆستی پارێزگاری كەركوك گۆڕانكاری بەسەردا نەهاتووە و تەنها كاندیدی یەكێتی و مەڵبەندی كەركوك رزگار عەلی-یە و ئەوەشی ئەوجۆرە هەواڵانە بڵاودەكاتەوە دوورە لەڕاستییەوە.

راشیگەیاند: یەكێتی هیچ كەسێكی دیكەی جگەلە رزگاری عەلی بۆ ئەو پۆستە بە زارەكیش دیارینەكردوە.

وتیشی"بڵاوكردنەوەی ئەو جۆرە هەواڵانە پارتی دیموكراتی لەپشتەوەیە و دەیانەوێت كێشە دروست بكەن و تەنها مەبەستیان تێكدانی دۆخی كەركوكە بەهەموو شێوەیەك".


SNN:

ئەركان جەبار

 هەفتە پێشتر - Dec 6 2017 9:53PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.