هەواڵ
داوایەکی بەغدا بۆ ھەرێم رەتدەکرێتەوە
وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی ھەرێم رەتیدەکاتەوە حکومەتی ئیتحادیی پێشنیازی کردبێت بەرێوەبەرایەتییە چاکسازیەکانی ھەرێم بخرێتە سەر حکومەتی عیراقی و دەشڵێت: داوای لەو شێوەیە پێناچێت کاری لەسەر بکرێت.

محەمەد ھاودیانی وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەلێدوانێکدا بۆSNNرایگەیاند: تائێستا بەغدا پێشنیازی لەوشێوەیەی نەخستۆتە بەردەم حکومەتی ھەرێم کە بەرێوەبەرایەتی چاکسازییەکانی ھەرێم بخرێنەسەر حکومەتی ئیتیحادیی.

ئاشکراشیکرد، بەرێوەبەرایەتییەکانی چاکسازیی بەسیستم بەھەرێمی کوردستانەوە بەستراونەتەوە کە سەر بەوەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتین، بەڵام بەرێوەبەرایەتییە چاکسازییەکانی عیراق سەر بەوەزارەتی داد-ن، بۆیە ئەگەر بەغدا ئەو پێشنیازانەش بکات ناتوانرێت کاری لەسەر بکرێت.

راشیگەیاند: بەشێک لەفەرمانبەرانی سەر بە بەرێوەبەرایەتی چاکسازییەکان لەنێویشیاندا ئەو کارمەندانەی کە بەھێزی کار ناویان دەبرێت  پاشکەوت لەسەر موچەکانیان ناکرێت.

باسی لەوەشکرد، تائێستا ھیچ داوایەکیان لەبارەی گواستنەوەی راژەی ئەو فەرمانبەرانەی سەر بە بەرێوەبەرایەتی چاکسازییەکان بەدەست نەگەیشتوە، جگەلەوەش"ئەگەر داوای لەو شێوەیەش لەلایەن حکومەتی عیراقیەوە بکرێت پێناچێت کاری لەسەر بکرێت و پەسەند بکرێت".


SNN:

بەشی هەواڵ

 هەفتە پێشتر - Dec 6 2017 10:44PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.