هەواڵ
17 پۆلیسه‌ كورده‌كه‌ ئازادكران
ئه‌و پۆلیسه‌ كوردانه‌ی‌ به‌هۆی‌ به‌شداریكردنیان له‌ڕیفراندۆم له‌لایه‌ن پۆلیسی‌ تكریته‌وه‌ ده‌ستگیركرابون دره‌نگانی‌ شه‌وی‌ ڕابردوو ئازادكران، به‌رپرسێكی‌ باڵای‌ یه‌كێتیش له‌خورماتوو ورده‌كارییه‌كی‌ ئاشكراده‌كات.

دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌25ی‌ ئه‌یلولدا ژماره‌یه‌ك پۆلیسی‌ كورد له‌خورماتوو به‌شدارییان له‌پرۆسه‌ی‌ ڕیفراندۆمدا كرد، حكومه‌تی‌ عیراق له‌ڕێگه‌ی‌ پۆلیسی‌ تكریته‌وه‌ فه‌رمانی‌ ده‌ستگیركردنی‌ هه‌موو ئه‌و پۆلیس و به‌رپرسه‌ حكومیانه‌ ده‌ركرد كه‌ به‌شداریی پرۆسه‌كه‌یان كردوه‌.

له‌وباره‌یه‌شه‌وه‌ حه‌سه‌ن بارام جێگری‌ لێپرسراوی‌ مه‌ڵبه‌ندی‌ 16ی‌ حه‌مرینی‌ یه‌كێتیی نیشتیمانی‌ كوردستان به‌SNNی‌ ڕاگه‌یاند, "دوای‌ ئه‌و بڕیاره‌ی‌ عیراق، 17 پۆلیسی‌ كوردی‌ دانیشتوی‌ قه‌زاكه‌ له‌لایه‌ن پۆلیسی‌ تكریته‌وه‌ ده‌ستگیركران".

وتیشی‌:"له‌دوای‌ هه‌وڵه‌كانی‌ مه‌ڵبه‌ندی‌ خورماتوو هه‌روه‌ها ناردنی‌ نوسراوی‌ كه‌فاله‌ت له‌لایه‌ن پۆلیسی‌ خورماتوه‌وه‌ بۆ پۆلیسی‌ تكریت، سه‌رجه‌م ئه‌و پۆلیسانه‌ كه‌ ژماره‌یان 17 كه‌سه‌ ئازادكران".

به‌رپرسه‌كه‌ی‌ یه‌كێتیی ئه‌وه‌شی‌ ڕونكرده‌وه‌، ئه‌و پۆلیسانه‌ سه‌رجه‌میان دانیشتوی‌ قه‌زای‌ خورماتون و كاتژمێر 12ی‌ شه‌وی‌ ڕابردوو ئازادكران و به‌كه‌سوكاریان شادبونه‌وه‌.


SNN:

شاهۆ ئیبراهیم- گه‌رمیان

 هەفتە پێشتر - Dec 7 2017 8:36AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.