هەواڵ
وه‌زاره‌تی‌ دارایی له‌باره‌ی‌ موچه‌ی‌ خانه‌نشینانه‌وه‌ ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌
وه‌زاره‌تی‌ دارایی حكومه‌تی‌ هه‌رێم سه‌باره‌ت به‌ده‌نگۆیه‌ك له‌باره‌ی‌ موچه‌ی‌ خانه‌نشینانه‌وه‌ هاته‌ده‌نگ و سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ش زانیاریی گرنگ ئاشكراده‌كات و ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "ڕاییكردنی مامه‌ڵه‌كان به‌رده‌وامه‌".

به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و زانیاریانه‌ی‌ SNN له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی و ئابوری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمه‌وه‌ ده‌ستیكه‌وتوه‌، ڕاییكردنی‌ مامه‌ڵه‌ی‌ ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی‌ له‌دایكبونیان یه‌كی‌ ته‌مموزی‌ 1954و له‌مانگه‌كانی‌ (ته‌مموز، ئاب و ئه‌یلول)ی ئه‌مساڵدا خانه‌نشینكراون، كاریان بۆ ده‌كرێت تاوه‌كو به‌زوترینكات موچه‌ی‌ خانه‌نشینیان بۆ ببه‌سترێت.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا، ئه‌وكه‌سانه‌ی‌ مامه‌ڵه‌كانیان به‌كۆتاهاتوه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پێیانڕانه‌گه‌یه‌نراوه‌  كه‌ هیچ موچه‌یه‌كیان له‌ئێستادا پێنادرێت تامانگی‌ نیسانی ساڵی داهاتوو.

جه‌ختی‌ له‌سه‌رئه‌وه‌شكرده‌وه‌، به‌رنامه‌كه‌ به‌وشێوه‌یه‌یه‌ له‌وه‌زاره‌تی‌ دارایی، ئه‌گه‌ر مامه‌ڵه‌كه‌ی له‌ئێستادا به‌كۆتاهات به‌شێوه‌ی‌ پاشكۆ موچه‌كه‌ی‌ له‌گه‌ڵ مانگی ئاداری خانه‌نشینانی دیكه‌ ده‌درێت نه‌ك بكه‌وێته‌ مانگی نیسان (مانگی‌ چواری‌) ساڵی داهاتوو.

سه‌باره‌ت به‌ڕاگرتنی‌ مامه‌ڵه‌ی‌ خانه‌نشینانیش سه‌رچاوه‌كه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی‌ ڕه‌تكرده‌وه‌و وتی‌:"ڕاییكردنی‌ مامه‌ڵه‌كان به‌رده‌وامه‌، هه‌وڵیشده‌درێت به‌زوترینكات مامه‌ڵه‌كانیان به‌كۆتابێت و له‌مانگی‌ نیسان ساڵی داهاتودا بتوانین موچه‌ی مانگی‌ ته‌مموزی ئه‌مساڵیان پێبده‌ین".


SNN:

بەشی ھەواڵ

 هەفتە پێشتر - Dec 7 2017 8:44AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.