هەواڵ
یه‌كێتیی مامۆستایان هۆشداریی به‌حكومه‌ت ده‌دات..تاقیكردنه‌وه‌كان ڕاده‌گیرێن
به‌هۆی  دواكه‌وتنی چاره‌كه‌ موچه‌ی‌ مامۆستایان و پێنه‌دانی‌ ده‌رماڵه‌ی هاندان له‌سنوری‌ چه‌ند په‌روه‌رده‌یه‌ك، بایكۆتی‌ هۆڵه‌كانی‌ خوێندن ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌و مه‌ترسی ڕاگرتنی‌ تاقیكردنه‌وه‌ی كۆتایی وه‌رزی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ ده‌كرێت كه‌ بڕیاره‌ سه‌ره‌تای‌ مانگی داهاتوو تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌ستپێبكات، یه‌كێتیی مامۆستایانیش هۆشداریده‌داته‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم و وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌.

مامۆستا عه‌تا ئه‌حمه‌د جێگری‌ سه‌رۆكی‌ یه‌كێتیی‌ مامۆستایان به‌SNNی‌ ڕاگه‌یاند، "ئه‌گه‌ر حكومه‌تی‌ هه‌رێم له‌چه‌ند ڕۆژی‌ داهاتودا موچه‌ی مانگی‌ ئه‌یلولی مامۆستایان دابین نه‌كات، ئه‌وا بایكۆتی‌ مامۆستایان له‌هۆڵه‌كانی‌ خوێندن ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌".

وتیشی:"حكومه‌تی‌ هه‌رێم زۆر بێ خه‌مه‌ له‌ئاست باشكردنی‌ گوزه‌رانی‌ مامۆستایان و سه‌رباری ده‌ستكارینه‌كردنی‌ پاشه‌كه‌وتی‌ موچه‌، چاره‌كه‌ موچه‌و ده‌رماڵه‌ی‌ هاندانیش نادات".

جێگری‌ سه‌رۆكی‌ یه‌كێتیی‌ مامۆستایان هۆشداریداو ئاشكرایكرد، ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌په‌له‌ موچه‌و ده‌رماڵه‌ی‌ هاندانی مامۆستایان دابه‌شنه‌كات، بایكۆتی‌ خوێندن له‌لایه‌ن مامۆستایانه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌ و جگه‌له‌وه‌ش ڕاگرتنی‌ تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی وه‌رزی یه‌كه‌م له‌لایه‌ن مامۆستایانه‌وه‌ یه‌كێكی‌ دیكه‌ده‌بێت له‌بژارده‌كانی به‌رده‌م مامۆستایان.

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا، ئه‌وان وه‌كو یه‌كێتیی مامۆستایان به‌رده‌وام به‌دواداچونیان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ كردوه‌، به‌ڵام وه‌كو خۆی‌ وتی‌:"باشكردنی‌ گوزاره‌نی‌ مامۆستایان له‌ده‌سه‌ڵاتی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیراندایه‌ نه‌ك وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌".


SNN:

بەشی ھەواڵ

 هەفتە پێشتر - Dec 7 2017 9:11AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.