هەواڵ
وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ هۆشداریده‌دات..بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ نوسراوه‌كان قه‌ده‌غه‌ده‌كات
وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ په‌یامێك ئاراسته‌ی‌ سه‌رجه‌م په‌روه‌رده‌كان له‌پارێزگاكانی‌ هه‌رێم ده‌كات كه‌ نابێت له‌مه‌ودوا هیچ نوسراوێكی‌ فه‌رمیی و ناوه‌ڕۆكی‌ هیچ كۆبونه‌وه‌یه‌كیش ئاشكرابكرێت، هه‌روه‌ك هۆشداریده‌دات له‌ئه‌گه‌ری‌ بڵاوكردنه‌وه‌یاندا، په‌روه‌رده‌كان خۆیان به‌رپرسیار ده‌بن.

وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ به‌نوسراوی‌ فه‌رمی‌ گشتاندنی‌ بۆ سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ گشتیه‌كانی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ (هه‌ولێر، سلێمانی‌، دهۆك، گه‌رمیان، هه‌ڵه‌بجه‌) كردوه‌ كه‌ تایبه‌ته‌ به‌وه‌ستاندنی بڵاوكردنه‌وه‌ی ناوه‌ڕۆكی كۆبونه‌وه‌و نوسراوه‌ فه‌رمییه‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌.

له‌و ڕوه‌شه‌وه‌ ئاگاداری‌ سه‌رجه‌م  فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان و سه‌رپه‌رشتیارانی‌ سه‌ربه‌وه‌زاره‌ته‌كه‌ی‌ كردۆته‌وه‌ نابێت چیتر نوسراوو ناوه‌ڕۆكی‌ كۆبونه‌وه‌كان له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوبكه‌نه‌وه‌.

هه‌روه‌ك وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شداوه‌، ته‌نها به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌  ڕاگه‌یاندنی‌ وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ په‌روه‌رده‌ گشتیه‌كان بۆیان هه‌یه‌ نوسراوی‌ فه‌رمی‌ و ناوه‌ڕۆكی‌ كۆبونه‌وه‌كان بڵاوبكه‌نه‌وه‌، هه‌ركه‌سێكیش پابه‌ندنه‌بێت، خۆی‌ به‌رپرسیارده‌بێت.


SNN:

بەشی ھەواڵ

 هەفتە پێشتر - Dec 7 2017 10:19AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.