هەواڵ
خۆپیشاندان له‌سلێمانی‌ به‌هۆی‌ نه‌بونی‌ ئاوو كاره‌باوه‌ ده‌ستی‌ پێكرد
دانیشتوانی‌ گه‌ڕه‌كی‌ هوانه‌ له‌شاری‌ سلێمانی‌ خۆپیشاندانیان ده‌ستپێكردو هاتوچۆش له‌شه‌قامی‌ سه‌ره‌كی‌ تانجه‌رۆ بۆ سلێمانی‌ داخرا، هاوڵاتیانی‌ ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نن، ناڕه‌زاییه‌كه‌یان به‌هۆی‌ نه‌بونی‌ ئاوو كاره‌باوه‌یه‌، فه‌رمانگه‌ی‌ ئاوی‌ سلێمانی‌ له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێت:"به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاویان پێنادرێت".

ئه‌مڕۆ حه‌وتی‌ كانونی‌ یه‌كه‌می‌ 2017 دانیشتوانی‌ گه‌ڕه‌كی‌ هوانه‌ له‌شاری‌ سلێمانی‌ خۆپیشاندانیان ئه‌نجامداو شه‌قامی‌ هاتن له‌تانجه‌رۆوه‌ بۆ سلێمانی‌ به‌ربه‌ست كراوه‌و ڕێگه‌ی‌ هاتوچۆ نه‌ماوه‌.

هاوڵاتیانی‌ ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌ په‌یامێك ئاراسته‌ی‌ پارێزگاری‌ سلێمانی‌ و فه‌رمانگه‌ی‌ ئاوی‌ سلێمانی‌ ده‌كه‌ن و ڕایده‌گه‌یه‌نن، "ئێمه‌ ئاماده‌ین له‌سه‌ر ئه‌ركی‌ خۆمان ئاومان بۆ ڕابكێشرێت به‌و مه‌رجه‌ی‌ فه‌رمانگه‌ی‌ ئاو ئاومان پێبدات".

ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كه‌ن، ڕێگه‌وبانه‌كانیان زۆر خراپه‌و كاره‌باشیان نییه‌، له‌و ڕوه‌شه‌وه‌ هۆشداریده‌ده‌ن به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ست له‌ناڕه‌زاییه‌كانیان به‌رناده‌ن تائه‌وكاته‌ی‌ وه‌ڵامێكی‌ جدی‌ نه‌درێنه‌وه‌.

بۆ به‌دواداچون له‌سه‌ر ناڕه‌زاییه‌كانی‌ هاوڵاتیانی‌ گه‌ڕه‌كی‌ هوانه‌ له‌باره‌ی‌ نه‌بونی‌ ئاو، سه‌ربه‌ست عوسمان به‌ڕێوه‌به‌ری‌ فه‌رمانگه‌ی‌ ئاوی‌ سلێمانی‌ به‌SNNی‌ ڕاگه‌یاند، "به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاویان پێنادرێت، چونكه‌ خانوه‌كانیان به‌شێوه‌ی‌ زیاده‌ڕه‌وی‌ دروستكراوه‌و به‌بڕیاری‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانیش خزمه‌تگوزاری‌ خانوی‌ زیادڕه‌و ناگرێته‌وه‌".


SNN:

هه‌ورامان هاشم

 هەفتە پێشتر - Dec 7 2017 10:33AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.