هەواڵ
قائیمقامیه‌تی‌ سلێمانی‌ له‌باره‌ی‌ ئه‌مجۆره‌ گۆشته‌وه‌ هاوڵاتیان ئاگادارده‌كاته‌وه‌
قائیمقامیه‌تی‌ سلێمانی‌ په‌یامێك ئاراسته‌ی‌ هاوڵاتیانی‌ شاره‌كه‌ ده‌كات و سه‌باره‌ت به‌گۆشتی‌ سه‌ر ڕێگه‌وبانه‌كان ئاگاداریان ده‌كاته‌وه‌، سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تیش ئاشكرایده‌كات، ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی‌ له‌سه‌ر شه‌قام و شاڕێكاندا ده‌فرۆشرێت دور له‌ڕێنماییه‌كانی ڤێرته‌رنه‌ریه‌و گۆشته‌كه‌شی جێگه‌ی‌ مه‌ترسییه‌ بۆسه‌ر ته‌ندروستی هاوڵاتیان.

به‌گوێره‌ی‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكی‌ قائیمقامیه‌تی سلێمانی كه‌ وێنه‌یه‌كی‌ بۆ SNN نێردراوه‌ تێیدا گۆران قادر سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان ڕایگه‌یاندوه‌، "ده‌ست به‌سه‌ر هه‌شت سه‌ر ئاژه‌ڵی سه‌ربڕاودا گیراوه‌ كه‌ خاوه‌نه‌كه‌ی به‌نیازبوه‌ له‌سه‌ر شه‌قام و شاڕێكان، به‌هاوڵاتیانی بفرۆشێت".

ئه‌وه‌شی‌ وتوه‌:"پێشتر ئه‌و گۆشتفرۆشانه‌ ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌، ته‌نها له‌كوشتارگه‌ی سلێمانی ئاژه‌ڵ سه‌رببڕدرێت و ڕێگه‌نادرێت گۆشتفرۆشه‌كان له‌ماڵه‌كانیان ئه‌وكاره‌ بكه‌ن، هه‌روه‌ها فرۆشتنی گۆشت له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان و ئه‌و شوێنانه‌ی مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی جێبه‌جێناكه‌ن، ڕێگه‌ پێدراو نییه‌".

هۆشداریشیدا له‌وه‌ی‌، ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی له‌سه‌ر شه‌قام و شاڕێكاندا ده‌فرۆشرێت، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێرته‌رنه‌ریه‌وه‌ پشكنینان بۆ ئه‌نجامنه‌دراوه‌و دور له‌ڕێنماییه‌كان سه‌رده‌بڕدرێن، هه‌روه‌ها گۆشته‌كه‌ی مه‌ترسی بۆسه‌ر ته‌ندروستی به‌كارهێنه‌رانی دروستده‌كات، "خاوه‌نی‌ ئاژه‌ڵه‌كانیش ڕوبه‌ڕوی‌ یاسا ده‌كرێنه‌وه‌".


SNN:

بەشی ھەواڵ

 هەفتە پێشتر - Dec 7 2017 10:37AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.