هەواڵ
مانگانه‌ دوو بۆ سێ ملیار دینار به‌وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌درێت
باجی سه‌ر جگه‌ره‌و مادده‌ كهولییه‌كان و نێرگه‌له‌ به‌ڕێژه‌ی 5% زیادكراو داهاته‌كه‌شی بۆ ته‌ندروستی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمیش رایده‌گه‌یه‌نێت: مه‌زه‌نده‌ ده‌كرێت داهاته‌كه‌ی مانگانه‌ دوو بۆ سێ‌ ملیار دینار بێت.

حكومه‌تی هه‌رێم باجی سه‌ر جگه‌ره‌، كحول و نێرگه‌له‌ و هه‌موو كه‌ره‌سته‌ زیانبه‌خشه‌كان به‌ڕێژه‌ی 5% زیاد ده‌كات و داهاته‌كه‌شی بۆ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

د.رێكه‌وت حه‌مه‌ره‌شید وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم به‌SNNی راگه‌یاند: مه‌به‌ستی زیادكردنی باج له‌سه‌ر جگه‌ره‌و مادده‌ كهولییه‌كان و نێرگه‌له‌، بۆ دوو مه‌به‌سته‌، یه‌كه‌میان بۆئه‌وه‌ی خه‌ڵك كه‌متر به‌كاریبهێنێت، دووه‌میشیان بۆئه‌وه‌ی ئه‌و داهاته‌ی له‌ڕێگه‌ی ئه‌و باجه‌وه‌ به‌ده‌ستدێت، بۆ ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ به‌كاربهێنرێته‌وه‌ كه‌ به‌هۆی جگه‌ره‌و كهول و نێرگه‌له‌وه‌ تووشی مرۆڤ ده‌بێت، چونكه‌ جگه‌ره‌كێشان ده‌بێته‌هۆی تووشبوون به‌نه‌خۆشییه‌كانی شێرپه‌نجه‌و دڵ، زۆر خواردنه‌وه‌ی كهول ده‌بێته‌هۆی هه‌ندێك له‌نه‌خۆشییه‌كانی جگه‌ر.

وتیشی"به‌گوێره‌ی راپۆرتی وه‌زاره‌تی دارایی، ئه‌و داهاته‌ی له‌ڕێگه‌ی زیادكردنی ئه‌و باجی سه‌ر جگه‌ره‌و كهول و نێرگه‌له‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، مه‌زه‌نده‌ ده‌كرێت به‌نزیكه‌ی دوو ملیارو 500 ملیۆن دینار بۆ سێ ملیار دینار، كه‌ ئه‌مه‌ش به‌كاریده‌هێنرێته‌وه‌ بۆ پاراستنی ته‌ندروستی و خزمه‌تگوزارییه‌ ته‌ندروستییه‌كان".


SNN:

شاهۆ خواره‌حم

 هەفتە پێشتر - Dec 7 2017 11:05AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.