هەواڵ
ئاسایش ساخته‌چیه‌ك ده‌ستگیرده‌كات
هێزه‌كانی‌ ئاسایش ساخته‌چیه‌ك ده‌ستگیرده‌كه‌ن كه‌ بڕێك پاره‌ی‌ ساخته‌ی‌ پێبوه‌و به‌شێكی‌ ساغكردۆته‌وه‌و هه‌وڵیداوه‌ به‌شه‌كه‌ی‌ دیكه‌شی‌ بخاته‌ بازاڕه‌كانه‌وه‌.

به‌گوێره‌ی‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ڕاپه‌ڕین كه‌ وێنه‌یه‌كی‌ بۆ SNN نێردراوه‌ تێیدا ئاشكرایكراوه‌، له‌لایه‌ن یاریده‌ده‌رێتی ئاسایشی حاجیاواو بنكه‌ی ئاسایشی سه‌ركه‌پكان، دوای وه‌رگرتنی فه‌رمانی دادگای ڕانیه‌ توانرا كه‌سێك ده‌ستگیربكرێت.

ئه‌وه‌ش ڕونكراوه‌ته‌وه‌، ئه‌و هاوڵاتیه‌ له‌چوارچێوه‌ی‌ ماده‌ی 281 له‌یاسای سزدانی عیراق ده‌ستگیركراوه‌ كه‌ پاره‌ی‌ ساخته‌ی‌ پێبوه‌و بڕی‌ ئه‌و پاره‌یه‌ش بریتیه‌ له‌ 550 هه‌زار دینارو له‌وه‌ش 300 هه‌زاری‌ له‌ماركێته‌كان ساغكردۆته‌وه‌.


SNN:

بەشی ھەواڵ

 هەفتە پێشتر - Dec 7 2017 11:37AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.