هەواڵ
واده‌یه‌ك بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی‌ گه‌شتی‌ فڕۆكه‌خانه‌كانی‌ هه‌رێم ئاشكراده‌كرێت
به‌رێوه‌به‌ری‌ فرۆكه‌خانه‌ی‌ ئه‌ربیلی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ واده‌یه‌ك بۆكردنه‌وه‌ی‌ گه‌شتی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ فرۆكه‌خانه‌كانی‌ سلێمانی‌ و ئه‌ربیل ئاشكراده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت:پێده‌چێت هه‌تاوه‌كو كۆتایی‌ مانگی‌ كانوونی‌ یه‌كه‌م گه‌مارۆی‌ سه‌رفرۆكه‌خانه‌كان لاببرێت و گه‌شته‌كان ده‌ست پێبكاته‌وه‌.

ته‌لار فایه‌ق به‌رێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ فرۆكه‌خانه‌ی‌ ئه‌ربیلی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ له‌لێدوانێكدا رایگه‌یاند: هه‌تاوه‌كو ئێستا گه‌مارۆی‌ سه‌ر فرۆكه‌خانه‌كان لانه‌براوه‌ و به‌غدا وه‌ڵامی‌ هه‌رێمی‌ نه‌داوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام پێده‌چێت هه‌تاوه‌كو كۆتایی‌ مانگی‌ كانوونی‌ یه‌كه‌م گه‌مارۆی‌ سه‌رفرۆكه‌خانه‌كان لاببرێت و گه‌شته‌كان ده‌ست پێبكاته‌وه‌.

له‌و لێدوانه‌یدا بۆ میدیاكانی‌ نزیك له‌ پارتی‌ ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو، فشاره‌كان بۆ سه‌ر به‌غدا به‌رده‌وامه‌، بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ ئه‌و بڕیاره‌ سیاسیه‌ی‌ دراوه‌، ئێستا هه‌ردوو فرۆكه‌خانه‌ی‌ سلێمانی‌ و ئه‌ربیل ته‌نها گه‌شتیان بۆ به‌غدا هه‌یه‌.


SNN:

بەشی ھەواڵ

 هەفتە پێشتر - Dec 7 2017 12:20PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.