هەواڵ
قائیمقامییه‌تی سلێمانی ئاماری‌ مانگێك بڵاوده‌كاته‌وه‌..سزادراوه‌كان ئاشكراده‌كات
قائیمقامییه‌تی سلێمانی ئاماری مانگانه‌ی كارو چالاكیه‌كانی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامییه‌ت  له‌ماوه‌ی‌ مانگی‌ رابردوو بڵاوده‌كاته‌وه‌ و رایده‌گه‌یه‌نێت: لیژنه‌كان 3079سه‌ردانیان بۆ شوێنه‌ گشتییه‌كان ئه‌نجامداوه‌، 13 شوێن داخراون 185 شوێنیش سزای ماددی دراون.

به‌گوێره‌ی‌ راگه‌یه‌ندراوێكی‌ قائیمقامییه‌تی سلێمانی كه‌وێنه‌یه‌كی‌ بۆ SNN نێردراوه‌، تێیدا هاتووه‌: به‌پێی ئاماری مانگانه‌ی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامییه‌تی سلێمانی له‌ مانگی تشرینی دووه‌م، لیژنه‌كان 3079سه‌ردانیان بۆ شوێنه‌ گشتییه‌كان ئه‌نجامداوه‌، له‌ كۆی ئه‌و سه‌ردانانه‌شدا به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به‌ مه‌رج و رێنماییه‌ ته‌ندروستی و ڤێترنه‌رییه‌كانه‌وه‌  284شوێن ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌ و به‌وهۆی سه‌رپێچیشه‌وه‌ 13 شوێن داخراون 185 شوێنیش سزای ماددی دراون.

له‌ ئاماره‌كه‌دا هاتووه‌، له‌ماوه‌ی یه‌ك مانگدا بڕی 14 تۆن و 711 كیلۆگرام مه‌وادو خۆراكی ماوه‌به‌سه‌رچوو له‌ ناوبراون، كۆی گشتی پاره‌ی غه‌رامه‌كراویش بریتییه‌ له‌ 14  ملیۆن و 3 سه‌د و 35 هه‌زار دینار و به‌پێی  یاسا ده‌خرێته‌وه‌ سه‌ر داهاتی گشتی.

به‌ پێی رێنماییه‌كانی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان هه‌رشویێنێك پابه‌ند نه‌بێت، سه‌ره‌تا ئاگادارده‌كرێته‌وه‌، دواتر سزای ماددی ده‌درێت و له‌حاڵه‌تی دووباره‌كردنه‌وه‌ی سه‌رپێچیه‌كانیشدا رووبه‌رووی دادگا ده‌كرێنه‌وه‌.


SNN:

بەشی ھەواڵ

 هەفتە پێشتر - Dec 7 2017 12:23PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.