هەواڵ
پارتی بازگه‌یه‌كی ناڕه‌سمی‌ داده‌مه‌زرێنێت.. پاره‌ له‌ته‌نكه‌ره‌كان وه‌رده‌گرێت
هێزه‌كانی پارتی له‌سنوری‌ مه‌خمور بازگه‌یه‌كی به‌ناڕه‌سمی‌ داده‌نێن، رێگری له‌ رۆیشتنی تانكه‌ری به‌نزین له‌وسنوره‌دا ده‌كه‌ن و به‌گوێره‌ی‌ زانیارییه‌كان له‌به‌رامبه‌ر تێپه‌ڕٍبوونی‌ هه‌ر ته‌نكه‌رێكدا بڕی‌ 1500دۆلار وه‌رده‌گرن.

به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و زانیاریانه‌ی‌ به‌SNNدراوه‌، له‌رێگه‌ی‌ دانانی بازگه‌یه‌كی‌ ناڕه‌سمی‌ له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌و ئاسایش(پارتی) له‌گوندی عاللای بناری قه‌ره‌چوغ، باج و گومرگێكی زۆر بۆ تێپه‌ربوونی هه‌ر تانكه‌رێكی به‌نزین و نه‌وت بۆ مه‌خموور كه‌ئێستا له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی سوپای عیراقدایه‌ وه‌رده‌گیرێت.

له‌زانیارییه‌كاندا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو"له‌بازگه‌كه‌دا 1500دۆلار وه‌رده‌گیرێت له‌هه‌ر تانكه‌رێك و به‌م هۆیه‌شه‌وه‌ شۆفێره‌كان ئاماده‌نه‌بوون ئه‌م بڕه‌ پاره‌یه‌بده‌ن كه‌ زۆر زیاتره‌ له‌كرێكه‌یان، هه‌روه‌ها ئه‌و پاره‌یه‌ش ناچێته‌ خه‌زێنه‌ی حكومه‌ت و بۆكه‌سانی تایبه‌ت وه‌رده‌گیرێت.

هه‌ر به‌گوێره‌ی‌ زانیارییه‌كان، دانانی‌ ئه‌و بازگه‌یه‌ و وه‌رگرتنی‌ باجی‌ زۆره‌ملێ‌ كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر هاوڵاتیان دروستكردوه‌ كه‌ له‌ئێستادا به‌شێكی زۆری هاوڵاتیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ مه‌خمور و ژیانی ئاسای به‌رێده‌كه‌ن.


SNN:

شادان حەسەن

 هەفتە پێشتر - Dec 7 2017 12:34PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.