هەواڵ
پۆلیسی سلێمانی ده‌ستگیركردنی‌ (188) تۆمه‌تبار راده‌گه‌یه‌نێت
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ژماره‌ی‌ فه‌رمانه‌كانی‌ ده‌ستگیركردن بۆمانگی (11) ئاشكراده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت له‌كۆی‌ (282)سكاڵای‌ تۆماركراو و (188)تۆمه‌تبار ده‌ستگیركراون و (94)تۆمه‌تباریش له‌ئێستادا كار له‌سه‌ر دۆسیه‌كانیان ده‌كرێت.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌كی‌ بۆ SNN نێردراوه‌، ئاشكرایده‌كات له‌مانگی‌ تشرینی‌ دووه‌مدا له‌هه‌ر یه‌كه‌ له‌به‌شی پۆلیسی ناوشار ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا و به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی سلێمانی فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ (282)تۆمه‌تبار تۆماركراون.

ده‌شڵێت: له‌و ڕێژه‌یه‌ش توانراوه‌ (188) تۆمه‌تبار ده‌ستگیر بكرێن و (94) تۆمه‌تباریش تائێستا ده‌ستگیرنه‌كراون و له‌ئێستادا كار له‌سه‌ر دۆسیه‌كانیان ده‌كرێت.

له‌باره‌ی‌ هۆكاری‌ ده‌ركردنی‌ سكاڵاكان، پۆلیسی‌ سلێمانی‌ ئه‌وه‌شی‌ خستۆته‌ڕوو كه‌ فه‌رمانه‌كانی ده‌ستگیركردن به‌هۆی تاوانه‌ جۆربه‌جۆره‌كانه‌وه‌ بووه‌ و به‌پێی یاساو ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێكراون.


SNN:

بەشی ھەواڵ

 هەفتە پێشتر - Dec 7 2017 12:53PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.