هەواڵ
لەسەر داوای هەڤاڵ ئەبوبەكر كەناڵەكانی ئێن ئاڕتی داخران
له‌سه‌ر داوای د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی، وه‌زاره‌تی رۆشنبیری بڕیاریدا به‌ راگرتنی په‌خشی كه‌ناڵه‌كانی ئێن ئاڕتی به‌تۆمه‌تی هاندانی خه‌ڵك بۆ خۆپیشاندان و توندوتیژی.

به‌گوێره‌ی نوسراوێكی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێم، كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست SNN كه‌وتووه‌ ئه‌وه‌خراوه‌ته‌ڕوو، ئاماژه‌ به‌بڕگه‌ی 2 له‌ماده‌ی پێنجه‌م له‌رێنمایی رێكخستنی فریكوانس له‌هه‌رێمی كوردستان، له‌سه‌ر داوای به‌شی مۆنیته‌رینگ  له‌وه‌زاره‌تمان و په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی، كه‌ كه‌ناڵه‌كانی NRT كوردی و عه‌ره‌بی هانی خه‌ڵكی ده‌ده‌ن بۆ خۆپیشاندان و جوڵه‌پێكردنیان بۆ كاری توندوتیژی، كه‌ ئه‌مه‌ش بۆته‌ هۆی سوتاندنی فه‌رمانگه‌ حكومییه‌كان و شوێنه‌ گشتییه‌كان.
هه‌ر به‌گوێره‌ی نوسراوه‌كه‌، بۆیه‌ بڕیاردراوه‌ به‌داخستنی كه‌ناڵه‌كانی ئێن ئاڕتی بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك له‌رۆژی ڕاگرتنییه‌وه‌.
هه‌ر بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ SNN  په‌یوه‌ندیكرد به‌هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی، به‌ڵام ناوبراو ڕه‌تیكرده‌وه‌ هیچ شتێك له‌وباره‌یه‌وه‌ بڵێت و وتی:" به‌هیچ جۆرێك له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ قسه‌ ناكه‌م".



SNN:

به‌شی‌ هه‌واڵ

 مانگ پێشتر - Dec 19 2017 7:36PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.