هەواڵ
سبه‌ینێ موچه‌ی زێره‌ڤانی و ئاسایش دابه‌شده‌كرێت
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی‌ هه‌رێم ئاشكرایده‌كات، سبه‌ینێ چوارشه‌ممه‌ ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی زێره‌ڤانی  و پۆلیسی به‌رگری فریاكه‌وتن و ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ده‌كرێت، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، پاره‌ی‌ پێویست بۆ موچه‌ له‌به‌رده‌ستدا هه‌یه‌.

ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌نجینه‌ی دوی سلێمانی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی‌ دارایی به‌SNNی ڕاگه‌یاند، "به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و خشته‌یه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی بڵاویكردۆته‌وه‌، هه‌ر داموده‌زگایه‌ك سه‌ردانمان بكات موچه‌كه‌ی پێده‌ده‌ین و هیچ گرفتێكمان له‌پاره‌دا نییه‌".

به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم، كه‌ ڕۆژی 15ی ئه‌م مانگه‌ بڵاویكره‌وه‌، سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه‌ 21ی كانونی یه‌كه‌می 2017، موچه‌ی مانگی ئه‌یلول (مانگی‌ 9)ی فه‌رمانده‌ی  پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی، فه‌رمانده‌ی پۆلیسی به‌رگری فریاكه‌وتن، ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و ده‌زگای گشتیی ئاسایش دابه‌شده‌كرێت.


SNN:

بەشی ھەواڵ

 3 هەفتە پێشتر - Dec 20 2017 11:47AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.