هەواڵ
هێزه‌كانی‌ ئاسایش به‌مشێوه‌یه‌ موچه‌ وه‌رده‌گرن..له‌هه‌ولێر وه‌رگیرا
موچه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ ئاسایش دابه‌شده‌كرێت و له‌هه‌ولێر ئه‌و هێزه‌ موچه‌ی‌ وه‌رگرت، سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌ئاسایشی‌ هه‌ولێر ورده‌كاریی وه‌رگرتنی‌ موچه‌كه‌یان بۆ SNN ئاشكراده‌كات و ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "پله‌ ڕه‌چاو نه‌كراوه‌ سه‌رجه‌م هێزه‌كانی‌ ئاسایش به‌ئه‌فسه‌رو كارمه‌نده‌وه‌ به‌یه‌ك شێوه‌ له‌موچه‌كانیان بڕاوه‌".

دوای‌ بڕیاری‌ پاشه‌كه‌وتی‌ موچه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ ئاسایش و پێشمه‌رگه‌، له‌هه‌ولێر موچه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ ئاسایش دابه‌شكرا.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ ئاسایشی‌ هه‌ولێر به‌SNNی‌ ڕاگه‌یاند، "موچه‌ی‌ سه‌رجه‌م هێزه‌كانی‌ ئاسایش به‌پاشه‌كه‌وتكراوی‌ دابه‌شكراو ئه‌و هێزه‌ش موچه‌كانیان وه‌رگرت".

وتیشی‌:"جیاواز له‌هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌، ئه‌و ڕێژه‌یه‌ی‌ بۆیان دیاریكراوه‌ بریتیه‌ له‌ 34% له‌هه‌موو كارمه‌ندێكی‌ هێزه‌كانی‌ ئاسایش، به‌بێ‌ ڕه‌چاوكردنی‌ پله‌ی‌ كارمه‌نده‌كه‌".

به‌وته‌ی‌ ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌، "ئه‌گه‌ر موچه‌ی‌ كارمه‌ندێكی‌ ئاسایش یه‌ك ملیۆن و 500 هه‌زار دیناربێت، ئه‌وا 990 هه‌زار دیناری‌ پێدراوه‌و 510 هه‌زار دینار له‌موچه‌كه‌ی‌ پاشه‌كه‌وتكراوه‌".


SNN:

ئارام سه‌رحه‌د

  12 مانگ پێشتر - Dec 23 2017 11:45AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.