هەواڵ
دارایی وادەی دابەشکردنی موچەی پێشمەرگە ئاشکرا دەکات
وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی ھەرێم لەپەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ پەرلەمانتارێکی یەکێتی رایدەگەیەنێت: پارەی پێویست بۆ موچەی وەزارەتی پێشمەرگە دابینکراوەو سبەینێ یان دووسبەی دەست بەدابەشکردنی دەکرێت.

قادر رەزگەیی ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لەپەرلەمانی کوردستان لەلێدوانێکی تایبەتدا بۆ SNN راگەیاند: ئەمڕۆ 26ی کانوونی یەکەم، پەیوەندیم بە ڕێباز حەملان وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی ھەرێمەوە کردو پێڕاگەیاندم ئەو پارەیەی پێویستە بۆ موچەی وەزارەتی پێشمەرگە بەگوێرەی دواین لیست کە پەسەندکراوەو رێژەی پاشەکەوت لەنێوان (5% بۆ 50%)دایە، دابینکراوە.
وتیشی: "سبەینێ یان دووسبەی دەست بە دابەشکردنی موچەی وەزارەتی پێشمەرگە دەکرێت".


SNN:

شاھۆ خوارەحم

 3 هەفتە پێشتر - Dec 26 2017 6:43PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.