هەواڵ
سبه‌ینێ موچه‌ی ئه‌م هێزانه‌ دابه‌شده‌كرێت .. رێژه‌ی لێبڕینه‌كه‌ش ئاشكراكرا
بڕیاره‌ سبه‌ینێ 8ی كانونی دووه‌می 2018، موچه‌ی هێزه‌كانی زێره‌ڤانی و به‌رگری فریاكه‌وتن به‌ پاشه‌كه‌وت دابه‌شبكرێت، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ناوخۆو ئاسایش له‌په‌رله‌مانی كوردستانیش رایده‌گه‌یه‌نێت: رێژه‌ی پاشه‌كه‌وت له‌موچه‌ی هێزه‌كانی زێره‌ڤانی، له‌نێوان (18% بۆ 38%) ده‌بێت.

نازم كه‌بیر، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ناوخۆو ئاسایش و ئه‌نجومه‌نه‌ خۆجێییه‌كان له‌په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ SNNی راگه‌یاند: رێژه‌ی پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی هێزه‌كانی زێره‌ڤانی یه‌كلایی كراوه‌ته‌وه‌و بڕیاردراوه‌ رێژه‌ی لێبڕینه‌كه‌ له‌ (18%)ه‌وه‌ ده‌ستپێبكات بۆ (38%).
وتیشی: "له‌سبه‌ینێوه‌ ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی ئه‌و هێزه‌ ده‌كرێت به‌و لیسته‌ی بڕیاری له‌سه‌ر دراوه‌".
له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه‌، خاڵه‌ كاكه‌مه‌ند فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی به‌رگری و فریاكه‌وتن، به‌ SNNی راگه‌یاند: تائێستا هیچ رێنماییه‌كمان له‌باره‌ی شێوازی دابه‌شكردنی موچه‌ی هێزه‌كانمان به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه‌، به‌ڵام سبه‌ێنی نوێنه‌رێك ره‌وانه‌ی گه‌نجینه‌ ده‌كه‌ین.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست SNN كه‌وتووه‌، ماوه‌ی 15 رۆژه‌ بودجه‌ی تایبه‌ت به‌موچه‌ی هێزه‌كانی به‌رگری و فریاكه‌وتن ره‌وانه‌ی گه‌نجینه‌ كراوه‌، به‌ڵام هۆكاری دواكه‌وتنه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ یه‌كلایی نه‌كردنه‌وه‌ی لیستی پاشه‌كه‌وت و رێژه‌ی لێبڕینه‌كه‌.



SNN:

شاهۆ خواره‌حم

 هەفتە پێشتر - Jan 7 2018 7:49PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.