هەواڵ
30 بیرەنەوتی ھەرێم لەمەترسیدان..ئەمریکا ھێز کۆدەکاتەوە
لەدوای ڕازیبونی ھەرێم سەبارەت بەئیدارەدانی خاڵە سنوریەکان بەھاوبەشی لەنێوان ھەولێرو بەغدا، جموجوڵی سەربازی سوپاو حەشدی شەعبی لەناوچەکانی زوممارو سحێلاو حەمدانیە ڕادەوەستێت، ھاوکات حەشدی شەعبی دەیەوێت ھێرشبکاتەسەر 30 بیرە نەوتی ھەرێم، ئەمریکا لەو سنورە ژمارەی سەربازەکانی زیاد دەکات.

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لەسنوری بادینانەوە دەست SNN کەوتوە، دوای ئەوەی حکومەتی ھەرێم ڕەزامەندی نیشاندا بەئیدارەدانی دەروازە سنوریەکان بەھاوبەشی لەگەڵ بەغدا، حەشدی شەعبی و سوپای عیراق  جموجوڵی سەربازییان لەناوچەکانی زوممارو سحێلاو حەمدانیە ڕاگرتوە، بەڵام پێشمەرگەو سوپای عیراق بەرامبەر یەک وەستاون.

ھەر بەگوێرەی زانیارییەکان، لەناوچەی مەحمودیە نزیکەی 30 بیرەنەوت کە لەژێر کۆنترۆڵی حکومەتی ھەرێمدان و حەشدی شەعبی دەیەوێت ھێرشبکاتەسەریان کە دەکەونە نێوان مەحمودیەو قەزای زاخۆوە.

ھەر لەو زانیاریانەی دەستکەوتون جەختدەکرێتەوە لەسەرئەوەی، ئەگەر ئەو بیرە نەوتانە بکەونە ژێر کۆنترۆڵی حکومەتی عیراق، ئەوا داھاتی ھەرێم زۆر کەمتر دەبێتەوە لەوەی ئێستا ھەیە، بۆیە ھەرێمی کوردستان ھێزێکی زۆری پێشمەرگەی بەچەکی قورسەوە لەو سنورە کۆکردۆتەوەو لەھەوڵیشدایە بۆ ئەوەی ڕێکەوتن بکات.

چەند زانیاریەکیش دەست SNN کەوتون کە ھەرێمی کوردستان ڕەزامەندە دەروازە سنوریەکان لەڕوی ئیجرائاتی گومرگیەوە لەژێر کۆنترۆڵی بەغدادا بێت، بەڵام لایەنی ئەمنی بەدەست ھەرێمی کوردستانەوە بێت.

لەلایەکی دیکەشەوە ئەمریکا ژمارەی ھێزەکانی لەسنوری قەزای پیشخابور زیادکردوەو بازگەیەکیشی لەناوچەکەدا دامەزراندوە، ئەوەش وایکردوە جموجۆڵی سوپای عیراق و حەشدی شەعبی بۆسەر ھێزی پێشمەرگە ڕابگیرێت.


SNN:

بەشی هەواڵ

  5 مانگ پێشتر - Jan 9 2018 12:03PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.