هەواڵ
پارتی وەڵامێکی توندی بەغدا دەداتەوە.."بۆتە دەوڵەتێکی میکرۆباویی"
پارتی دیموکراتی کوردستان ھۆشداریی بەحکومەتی عیراق دەدات و لەپەیامێکیشدا ڕایدەگەیەنێت، "ئەو لەخۆبایبونەی بەغداو عەبادی توشیبون باجێکی زۆر گەورەی دەبێت"، سەرکردایەتیەکی پارتیش ڕایدەگەیەنێت، "توشی شکستێکی گەورە دەبن و توانای خۆ کۆکردنەوەشیان نابێت"، دەشڵێت:"بەغدا بۆتە دەوڵەتێکی میکرۆباویی".

پەرلەمانتارێکی دەوڵەتی یاسا کە نوری مالیکی سەرۆکایەتی دەکات لەئەنجومەنی نوێنەران لەبارەی دروستکردنی فشار لەھەولێرەوە بۆسەر بەغدا، پارتی تۆمەتباردەکات کە ھەواڵگری چەندین وڵاتی لەھەولێر کۆکردۆتەوە دژی حکومەتی عیراق.

فازڵ بەشارەتی ئەندامی سەرکردایەتی پارتی بەSNNی ڕاگەیاند، "بەغدا خۆی بۆتە دەوڵەتێکی میکرۆباویی کە باوەڕناکرێت میکرۆبی دیکە ھەڵبگرێت، ئەوەی ئەوان دەیڵێن چەواشەکردنی خەڵک و ونکردنی ڕاستیەکانە".

سەرکردایەتیەکەی پارتی جەختیکردەوە، "ئەگەر بەغدا بیەوێت بەمجۆرە پڕوپاگەندانە ئەو ھەموو تاوانانە بشارێتەوە کە بەرامبەر بەکورد کردویەتی لەکەرکوک و خورماتوو، بەھیچ شێوەیەک لەبیرناکرێن و لەبەرچاوی خەڵک ون نابن".

وتیشی:"ھەرێمی کوردستان بەفەرمی ھەڵوێستی خۆی بەرامبەر بەبەغدا  بۆ کۆتاییھێنان بەکێشەکان ڕاگەیاندوە، ئەوە دەوڵەتی بەغدایە نایەوێت بێتە پێشەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، بۆیە پێموایە ئەو لەخۆبایبونەی بەغداو عەبادی توشیبون باجێکی زۆر گەورەی دەبێت، ئەگەر لەسەر ئەو عەقڵیەتە بەردەوامبن، توشی شکستێکی گەورە دەبن و توانای خۆ کۆکردنەوەشیان نابێت".


SNN:

شادان حەسەن

  11 مانگ پێشتر - Jan 9 2018 2:15PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.