هەواڵ
ووردبینی له‌مووچه‌ی په‌روه‌رده‌ كۆتایی هات .. SNN وورده‌كارییه‌كه‌ی ئاشكراده‌كات
ئاماده‌كارییه‌كان له‌ لیستی موچه‌خۆرانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ كۆتایی پێهاتووه‌ له‌ نێو وه‌زاره‌ت و ئاماده‌یه‌ بۆ هه‌ر كارێكی پێویست، به‌رپرسێكی یه‌كێتی مامۆستایانیش رایده‌گه‌یه‌نێت: له‌م مانگه‌وه‌ موچه‌ی په‌روه‌رده‌ به‌بێ پاشه‌كه‌وت له‌ به‌غداوه‌ ره‌وانه‌ ده‌كرێت و هیچ لێبڕینێكیش له‌ده‌رماڵه‌ی هاوسه‌رگیری و بڕوانامه‌ نه‌كراوه‌.

به‌رهه‌م مسته‌فا، ئه‌ندامی سكرتاریه‌تی یه‌كێَتی مامۆستایانی كوردستان، به‌ SNNی ڕاگه‌یاند:" دوای به‌دواداچونمان سه‌باره‌ت به‌كاره‌كانی پێدانی موچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی ناوه‌نده‌وه‌، بۆمان ده‌ركه‌وت ئاماده‌كارییه‌كان له‌ لیستی موچه‌خۆرانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم كۆتایی پێهاتووه‌ له‌نێو وه‌زاره‌ت و ئاماده‌یه‌ بۆ هه‌ر كارێكی پێویست، به‌شێوه‌ی موچه‌ی ته‌واو و بێ پاشه‌كه‌وت.
وتیشی: لیستی موچه‌ی په‌روه‌رده‌ ئاماده‌كراوه‌ به‌و (150) هه‌زار دیناره‌ی پێشتر به‌ بڕیاڕی یاسایی ژماره‌ 25 كه‌ په‌رله‌مانی عێراق بۆ مامۆستایان ده‌ریكردبوو، هیچ لێبڕینێكیش له‌ده‌رماڵه‌و زه‌واج و بڕوانامه‌ نه‌كراوه‌، ته‌نها به‌ڕێژه‌ی (3.8%) له‌موچه‌كانیان ده‌بڕدرێت ئه‌وه‌ش بڕیاری حكومه‌تی عیراقه‌".
به‌وته‌ی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سكرتاریه‌تی یه‌كێتی مامۆستایان، له‌دوو ڕۆژی داهاتوودا لیژنه‌یه‌ك له‌به‌غداوه‌ دێته‌ شاره‌كانی هه‌رێم و سه‌ردانی چه‌ند قوتابخانه‌و خوێندنگه‌یه‌ك ده‌كات، وه‌ك وه‌رگرتنی نمونه‌یه‌ك بۆ به‌راوردی ڕاستی و دروستی موچه‌كه‌".
ده‌شڵێت: "دوای ئه‌وه‌ حكومه‌تی عیراق بڕیاڕ ده‌دات به‌ چ میكانیزمێك موچه‌كه‌ بنێرێت، هه‌موو پێشبینیه‌كانیش به‌و ئاراسته‌یه‌ن كه‌ له‌م مانگه‌دا پێدانی موچه‌ ده‌چێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌".



SNN:

به‌شی هه‌واڵ

  8 مانگ پێشتر - Jan 9 2018 3:48PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.