هەواڵ
وه‌ڵامی‌ به‌غدا بۆ ناردنی‌ موچه‌ی ته‌ندروستی‌ و په‌روه‌رده‌ ئاشكراده‌كرێت
ئه‌ندامێكی‌ لیژنه‌ی‌ وردبینیكردن له‌لیستی‌ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ڕونكردنه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌واده‌ی‌ خه‌رجكردنی‌ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ موچه‌ی‌ ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی‌ عیراق ده‌دات كه‌ له‌هه‌رێم خزمه‌ت ده‌كه‌ن، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "داوامانكردوه‌ واده‌یه‌ك بۆ ناردنی‌ موچه‌ی‌ ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ دیاریبكرێت، به‌ڵام  وه‌ڵامی‌ لیژنه‌كه‌ ئه‌وه‌بوه‌ كه‌ ناتوانن هیچ واده‌یه‌ك دیاریبكه‌ن".

حكومه‌تی‌ عیراق له‌ڕۆژی‌ 20ی هه‌موو مانگێكه‌وه‌ ده‌ست به‌دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ وه‌زاره‌ته‌كان ده‌كات، چه‌ند زانیاریه‌كیش باس له‌وه‌ده‌كات، له‌گه‌ڵ موچه‌ی‌ مانگی‌ یه‌كی‌ ئه‌مساڵی په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستی‌، عیراق موچه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستی‌ هه‌رێمیش خه‌رجده‌كات.

د.ڤیان حسێن جاف به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی پلاندانان له‌وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم و ئه‌ندامی‌ لیژنه‌ی‌ وردبینیكردن له‌موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران كه‌ به‌فه‌رمانی سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق پێكهێنراوه‌ به‌SNNی ڕاگه‌یاند، "له‌كۆبونه‌وه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ به‌غدا داوامان له‌ئه‌ندامانی‌ لیژنه‌كه‌ كرد واده‌یه‌ك بۆ ناردنی‌ موچه‌ی‌ ته‌ندروستی‌ و په‌روه‌رده‌ دیاریبكه‌ن، به‌ڵام وه‌ڵامه‌كه‌یان ئه‌وه‌بوه‌ ناتوانن هیچ واده‌یه‌ك دیاریبكه‌ن".

وتیشی‌:"هیچ واده‌یه‌ك بۆ ناردنی‌ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی‌ په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستی‌ دیارینه‌كراوه‌، تائێستاش یه‌كلانه‌كراوه‌ته‌وه‌ ئاخۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا موچه‌ی‌ هه‌رێمیش خه‌رجده‌كرێت یاخود نا، به‌ڵام پێمانڕاگه‌یه‌ندراوه‌ وردبینی‌ له‌لیسته‌كاندا ده‌كه‌ن".

سه‌باره‌ت به‌ده‌ركردنی‌ ناوی‌ ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌رو موچه‌خۆر له‌و لیسته‌ی‌ دراوه‌ته‌ حكومه‌تی‌ عیراق جاف وتی‌:"فه‌رمانبه‌رانی‌ ته‌ندروستی‌ و په‌روه‌رده‌ هیچ گرفتێكیان نییه‌، چاوه‌ڕوانی‌ دوایین هه‌نگاوه‌كانی‌ حكومه‌تی‌ عیراقیش ده‌كه‌ین بۆ وردبینی‌ له‌لیستی‌ ئه‌و دوو وه‌زاره‌ته‌دا".


SNN:

بەشی ھەواڵ

 6 ڕۆژ پێشتر - Jan 11 2018 8:38AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.