هەواڵ
دوای‌ هه‌فته‌یه‌ك له‌كه‌ركوك فه‌رمانده‌ كورده‌كه‌ ڕه‌وانه‌ی‌ سنوری‌ موسڵ ده‌كرێت
دوای‌ ده‌ستبه‌كاربونی‌ بۆ ماوه‌ی‌ زیاتر له‌هه‌فته‌یه‌ك، به‌بڕیاری‌ حكومه‌تی‌ عیراق فه‌رمانده‌ كورده‌كه‌ی‌ كه‌ركوك گوازرایه‌وه‌ بۆ سنوری‌ پارێزگای‌ نه‌ینه‌وا، فه‌رمانده‌كه‌ش هۆكاری‌ گواستنه‌وه‌كه‌ی‌ ئاشكراده‌كات و ده‌ڵێت:"ته‌واوی‌ كه‌ركوك ده‌درێته‌ ده‌ست پۆلیسی‌ فیدراڵی‌".

عه‌مید ڕوكن شێرزاد عه‌زیز كافرۆشی‌ فه‌رمانده‌ی‌ فرقه‌ی‌ 20ی‌ سوپای‌ عیراق له‌لێدوانێكدا به‌SNNی‌ ڕاگه‌یاند، "كه‌ركوك به‌ته‌واوی‌ ده‌بێته‌ به‌شێك له‌پۆلیسی‌ فیدراڵی‌، واته‌ هه‌ر شوێنێك پۆلیسی‌ تێدابێت، نابێت سوپای‌ عیراق له‌هه‌مان ئه‌و شوێنه‌دا بونی هه‌بێت".

وتیشی‌:"له‌و چوارچێوه‌یه‌دا حكومه‌تی‌ عیراق بڕیاریداوه‌ فرقه‌كه‌ی‌ من بۆ سنوری‌ شاری‌ موسڵ له‌سنوری‌ پارێزگای‌ نه‌ینه‌وا بگوازرێته‌وه‌، چونكه‌ شاره‌كان له‌لایه‌ن پۆلیسی‌  فیدراڵیه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ده‌برێن و ده‌بێت ده‌ره‌وه‌ی‌ شاره‌كانیش له‌لایه‌ن سوپای‌ عیراقه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ببرێن".

سه‌باره‌ت به‌وه‌ش ئاخۆ له‌دوای‌ ڕۆیشتنی‌ فرقه‌ی‌ 20 هیچ مه‌ترسیه‌ك له‌سه‌ر كه‌ركوك دروستنابێت، عه‌مید ڕوكن شێرزاد جه‌ختیكرده‌وه‌، "به‌دڵنیاییه‌وه‌ هیچ مه‌ترسیه‌ك دروستنابێت".


SNN:

شادان حه‌سه‌ن

 4 ڕۆژ پێشتر - Jan 12 2018 2:06PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.