هەواڵ
بۆیه‌كه‌مجار له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم خزمه‌تگوزارییه‌كی‌ ته‌ندروستی‌ نوێ پێشكه‌شده‌كرێت
نه‌خۆشخانه‌ی پسپۆڕیه‌كانی دڵ له‌شاری‌ سلێمانی بۆیه‌كه‌مجار له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم ئامێرێك بۆ نه‌خۆش به‌كارده‌هنێت كه‌  پێشتر نه‌خۆش بۆ چاره‌سه‌ر سه‌ردانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی‌ كوردستانی ده‌كرد.

نیان حه‌مه‌ئه‌مین به‌رێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی پسپۆڕیه‌كانی دڵ له‌سلێمانی به‌SNNی راگه‌یاند بۆ یه‌كه‌مجاره‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان ئامێری (ڕۆتابله‌یته‌ر) به‌كارده‌هێنرێت بۆ ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی كلس ده‌ماره‌كانی دڵیانی گرتوه‌ كه‌ ڕێگه‌نادات شه‌به‌كه‌ و باڵۆنیان بۆ دابنرێت، ووتیشی پێشتر بۆ ئه‌م حاڵه‌تانه‌ نه‌خۆش سه‌ردانی‌ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ ده‌كرد بۆ وه‌رگرتنی‌ چاره‌سه‌ر .

ئاشكراشیكرد تێچوی ئامێره‌كه‌ له‌سه‌ر ئه‌ركی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی بووه‌  و به‌ به‌های‌ نزیكه‌ی ١٠٠ ملیۆن دیناره‌ و به‌جۆرێك كه‌ هیچ بڕه‌ پاره‌یه‌ك له‌ نه‌خۆش وه‌رناگیرێت ته‌نها ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ نه‌بێت كه‌ پێشتر بۆ شه‌به‌كه‌ و باڵۆن دیاریكراوه‌و له‌ئێستاشدا 130 نه‌خۆشمان هه‌یه‌ كه‌ پێویستی به‌ئامێره‌كه‌یه‌.

ئاشكراشیكرد، له‌ساڵی 2017 نزیكه‌ی 11 هه‌زار نه‌خۆش سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌یان كردووه‌و 310 نه‌شته‌رگه‌ریان بۆ ئه‌نجامدراوه‌ دوو هه‌زارو ٥١٨ قه‌سته‌ره‌و سێ هه‌زارو ٥٣٠ شه‌به‌كه‌و باڵۆن بۆ نه‌خۆش ئه‌نجامدراوه‌.

لای خۆشیه‌وه‌ ئارام جه‌مال پسپۆڕی نه‌خۆشیه‌كانی دڵ ، له‌لێدوانێكدا بۆ میدیاكان ووتی  هه‌وڵمانداوه‌ ئه‌و ئامێره‌ پێشكه‌وتووانه‌ی له‌ جیهاندا بۆ نه‌خۆش به‌كارده‌هێنرێت بهێنرێته‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌مان و خزمه‌تی نه‌خۆشی پێبكه‌ین و توانیمانه‌ بۆیه‌كه‌مجار له‌ هه‌رێم ئامێری رۆتابله‌یته‌ر به‌سه‌ركه‌وتووی بۆ نه‌خۆش به‌كاربهَنین.


SNN:

هه‌ورامان هاشم

 4 ڕۆژ پێشتر - Jan 12 2018 2:35PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.