هەواڵ
په‌رله‌مانتارێكی‌ كورد له‌باره‌ی‌ ناردنی‌ موچه‌ زانیاریی نوێ‌ ئاشكراده‌كات
په‌رله‌مانتارێكی‌ كورد له‌ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق چه‌ند زانیاریه‌ك له‌باره‌ی‌ ناردنی‌ موچه‌ له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ بۆ فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێم ئاشكراده‌كات، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "له‌نێوان دابه‌شكردنی‌ پاره‌ له‌ڕێگه‌ی‌ پارێزگاكان یان ڤیزا كارته‌وه‌، عیراق یه‌كلانه‌بۆته‌وه‌".

عه‌بدولقادر محه‌مه‌د ئه‌ندامی‌ لیژنه‌ی‌ دارایی‌ له‌ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران به‌SNNی‌ ڕاگه‌یاند، "تائێستا عیراق له‌باره‌ی‌ شێوازی‌ ناردنی‌ پاره‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێم یه‌كلانه‌بۆته‌وه‌ به‌وه‌ی‌ كه‌ به‌شێوه‌ی‌ ڤیزا كارت و له‌ڕێگه‌ی‌ پارێزگاكانه‌وه‌ خه‌رجی‌ ده‌كات، یاخود له‌ڕێگه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمه‌وه‌".

وتیشی‌:"پێموایه‌ نه‌ك هه‌ر له‌سه‌ر شێوازی‌ خه‌رجكردنی‌ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران یه‌كلانه‌بۆته‌وه‌، به‌ڵكو تائێستا بڕیاری‌ ناردنی‌ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێمیش به‌فه‌رمی‌ نه‌دراوه‌، له‌كاتێكدا هه‌رده‌بێت ئه‌و پاره‌یه‌ بۆ موچه‌ بنێرێت و نه‌ناردنی‌ نییه‌".

ئه‌وه‌شی‌ ڕونكرده‌وه‌، بۆ ناردنی‌ ئه‌و پاره‌یه‌ بۆ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێم، به‌غدا هه‌ژماری‌ كۆی‌ داهاتی‌ هه‌رێم ده‌كات به‌و نه‌وتانه‌ی‌ ده‌فرۆشرێت، به‌داهاتی‌ ئه‌و گومرگانه‌شی‌ كۆده‌كرێنه‌وه‌ به‌داهاتی‌ ناوخۆشه‌وه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌و بودجه‌ی‌ به‌بڕوای‌ خۆی‌ دیاریكردوه‌ بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان، ئه‌و بڕه‌ی‌ له‌مانه‌ ده‌مێنێته‌وه‌ بۆ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ ده‌نێرێت.


SNN:

شادان حه‌سه‌ن

 4 ڕۆژ پێشتر - Jan 12 2018 2:47PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.