هەواڵ
ناڕه‌زایه‌تی مامۆستایان ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌.. چاوه‌ڕوانی موچه‌كه‌ی عه‌بادی ده‌كه‌ن
مامۆستایانی ناڕازی، خۆیان بۆ دوای تاقیكردنه‌وه‌كانی وه‌رزی یه‌كه‌م ئاماده‌ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری كۆتایی بده‌ن له‌باره‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی و بایكۆتكردنی خوێندن، ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی ناڕازیی مامۆستایانیش رایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌گه‌ر به‌غدا موچه‌ نه‌نێرێت، ناڕه‌زایه‌تییه‌كان به‌ میكانیزمێكی جیاواز ده‌ستپێده‌كه‌ینه‌وه‌.

عوسمان گوڵپی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی ناڕازی، به‌SNNی راگه‌یاند: دوای كۆتایی هاتنی تاقیكردنه‌وه‌كانی وه‌رزی یه‌كه‌می خوێندكاران، كه‌ رۆژی 15ی كانوونی دووه‌می 2018 كۆتایی دێت، مامۆستایانی ناڕازی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان ئه‌نجام ده‌ده‌ن و بڕیاری كۆتایی ده‌ده‌ین له‌باره‌ی ده‌وامكردن یان بایكۆتكردن، یاخود ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان،
وتیشی:" ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی ئه‌مجاره‌مان به‌ میكانیزم و پلانێكی تایبه‌ت و جیاوازه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ئه‌و هه‌ڵانه‌ی كه‌ پێشتر كراون، دووباره‌ ناكرێته‌وه‌، بۆئه‌وه‌ی به‌لاڕێدا نه‌برێت".
به‌وته‌ی عوسمان گوڵپی، ئه‌گه‌ر تا ئه‌و كاته‌ حكومه‌تی عیراق موچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌ده‌ نه‌نێرێت، ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی مامۆستایان ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌و بایكۆتكردنیش یه‌كێكه‌ له‌ ئه‌گه‌ره‌كانی به‌رده‌م مامۆستایان.
ئه‌و مامۆستا ناڕازییه‌ هۆشداری ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت: "ئه‌گه‌ر موچه‌ له‌ به‌غداوه‌ نه‌نێردرێت، ئه‌وه‌ دۆخی كه‌رتی په‌روه‌رده‌ وێرانتر ده‌بێت و خوێندنی ئه‌مساڵ له‌ساڵی رابردوو خراپتر ده‌بێت. ئه‌وه‌شی كه‌ وای له‌مامۆستایان كردوه‌ بێده‌نگی هه‌ڵبژێرن، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ تائێستا ئومێدێكیان به‌ ناردنی موچه‌كانیان له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقه‌وه‌ هه‌یه‌".



SNN:

ئه‌ركان جه‌بار

 4 ڕۆژ پێشتر - Jan 12 2018 3:04PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.