هەواڵ
دابه‌شكردنی‌ ئه‌م پاره‌یه‌ی‌ مامۆستایان كێشه‌ی‌ تێكه‌وت
له‌سنوری‌ پارێزگای‌ هه‌ولێر ده‌ستكراوه‌ به‌ دابه‌شكردنی‌ پاره‌به‌سه‌ر ئه‌و مامۆستایانه‌ی‌ ئه‌ركی چاودێریكردنی‌ هۆڵه‌كانی‌ تاقیكردنه‌وه‌ نیشتیمانیه‌كان له‌ساڵی‌ 2016-2017 خولی‌ یه‌كه‌م له‌ئه‌ستۆدابووه‌ و به‌ڵام پاره‌كه‌ به‌شی‌ سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ نه‌كردووه‌ له‌ئێستادا 20% مامۆستایان پاره‌كه‌یان پێ‌ نه‌دراوه‌.

مامۆستا عه‌لی‌ عه‌ودی‌ به‌رێوه‌به‌ری‌ په‌روه‌رده‌ی‌ ده‌شتی‌ هه‌ولێربه‌SNNی ڕایگه‌یاند پاره‌ی‌ چاودێریكردنی‌ هۆڵه‌كانی‌ تاقیكردنه‌وه‌ نیشتمانیه‌كان بۆ ئه‌و مامۆستایانه‌ دابین كراوه‌ كه‌ خولی‌ یه‌كه‌می‌ ساڵی‌ رابردوو ئه‌ركه‌كه‌یان له‌ ئه‌ستۆدابوه‌ به‌ڵام به‌شی ته‌واوی‌ مامۆستایانی نه‌كردووه‌
ووتیشی بۆیه‌ دوو رێگه‌یان له‌به‌رده‌م بوه‌ كه‌ ده‌بێت هه‌ر مامۆستایه‌ك 80% بره‌ پاره‌كه‌ی‌ پێبده‌ن یاخود بیده‌نه‌ 80% مامۆستایان و بۆیه‌ رێگه‌ی‌ دوه‌میان هه‌ڵبژاردوه‌.
ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو ، به‌ڵێنیان پێدراوه‌ له‌ ئاینده‌یه‌كی‌ نزیك بره‌ پاره‌كه‌ی‌ تریشیان بۆ دابین بكرێت و ئه‌و رێژه‌ی‌ له‌ 20% مامۆستایانیش ئه‌و بره‌ پاره‌یان پێده‌درێت.



SNN:

ئارام سه‌رحه‌د

 4 ڕۆژ پێشتر - Jan 12 2018 3:20PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.