هەواڵ
به‌غدا هه‌نگاوێكی‌ نوێ له‌دژی‌ هه‌رێم ده‌گرێته‌به‌ر
حكومه‌تی عیراق به‌دواداچوون بۆ بڕی‌ نه‌وتی هه‌نارده‌كراوی چه‌ند ساڵی‌ رابردووی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ ووزه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیش ئاشكرایده‌كات، بڕیاری پێكهێنانی‌ كۆمیته‌یه‌كی‌ په‌رله‌مانی‌ دراوه‌ كه‌ ڕێوشوێنی‌ پێویست سه‌باره‌ت به‌كۆی داهاتی نه‌وتی‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌به‌ر.

ئارێز عه‌بدوڵڵا، سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ نه‌وت و وزه‌ له‌ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران، له‌لێدوانێكدا بۆ SNN ڕایگه‌یاند:" بۆ به‌دواداچوون له‌باره‌ی‌ بڕی نه‌وتی‌ هه‌نارده‌كراوی هه‌رێم له‌ ساڵی‌ 2014 تا ئێستا، بریاری پێكهێنانی‌ كۆمیته‌یه‌كی‌ په‌رله‌مانی‌ دراوه‌ و دواتر زانیاری ته‌واو و دروست له‌باره‌ی‌ داهاتی نه‌وتی‌ هه‌رێم له‌و ماوه‌یه‌دا كۆده‌كه‌نه‌وه‌.
ئاشكراشیكرد ئه‌و كۆمیته‌یه‌ی كه‌ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت  هه‌فته‌ی‌ داهاتوو پێكبهێنرێت، له‌ئه‌ندامانی‌ لیژنه‌ی‌ نه‌وت و وزه‌ و دارایی و نه‌زاهه‌ی په‌رله‌مان ده‌بێت و ئه‌ركیشیان خستنه‌ڕووی هه‌ر كه‌موكورتی و ناڕوونییه‌كه‌ له‌داهاتی‌ نه‌وتی هه‌رێم.
سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ نه‌وت و وزه‌ راشیگه‌یاند ئه‌و به‌دواداچوونانه‌ی‌ كه‌ له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كرێت، مه‌ترسی له‌سه‌ر هه‌نگاوه‌كانی‌ حكومه‌تی‌ عیراق نابێت كه‌ ئه‌گه‌ر داهاتی نه‌وتی‌ هه‌رێم زیاتر بێت له‌و داتایانه‌ی‌ ده‌خرێنه‌ڕوو، مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ ڕه‌وانه‌ نه‌كرێت.



SNN:

 4 ڕۆژ پێشتر - Jan 12 2018 4:12PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.