هەواڵ
ژماره‌ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مان كه‌مده‌كرێته‌وه‌
به‌گوێره‌ی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ كه‌ بۆ هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ئاماده‌كراوه‌، بۆ هه‌ر كورسییه‌كی په‌رله‌مان، 200 هه‌زار ده‌نگ دیاریكراوه‌، په‌له‌مانتارێكیش رایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕگه‌یه‌ په‌سه‌ند بكرێت، ژماره‌ی كورسییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ نیوه‌ی ئێستا كه‌مده‌بێته‌وه‌.

تاڤگه‌ ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی فراكسیۆنی گۆڕان له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌ SNNی راگه‌یاند: تائێستا پڕۆژه‌یاسای هه‌مواركردنه‌وی یاسای هه‌ڵبژاردن رێككه‌وتنی له‌سه‌ر نه‌كراوه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر تێپه‌ڕێت ئه‌وكاته‌ به‌ (200) هه‌زار ده‌نگ كورسییه‌ك له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ده‌ستده‌هێنرێت.
وتیشی: "پێشتر یه‌ك كورسی په‌رله‌مانی پێویستی به‌ (100) هه‌زار ده‌نگ بوو، به‌ڵام به‌پڕۆژه‌ نوێیه‌كه‌ (200) هه‌زار ده‌نگ بۆ هه‌ر كورسییه‌ك دانراوه‌، به‌م پێیه‌ش ژماره‌ی كوردسییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ (328) كورسییه‌وه‌ بۆ (164) كورسی كه‌مده‌بێته‌وه‌".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌گه‌ر پڕۆژه‌یاساكه‌ تێنه‌په‌ڕێنرێت، ئه‌وكاته‌ ژماره‌ی كورسییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه‌.
وابڕیاره‌ هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراق له‌مانگی ئایاری ئه‌مساڵدا بكرێت و له‌ئێستاشدا پڕۆژه‌یاسایه‌ك بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌.



SNN:

شاهۆ خواره‌حم

 4 ڕۆژ پێشتر - Jan 12 2018 5:13PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.