هەواڵ
وڵاتێكی ناوچه‌كه‌ دابه‌شده‌كرێت.. ئه‌مریكا و روسیا رێككه‌وتوون
ئه‌مریكا و روسیا رێككه‌وتنێكی نهێنی بۆ دابه‌شكردنی سوریا له‌نێوان خۆیان و په‌راوێزخستنی ئێران و توركیا له‌و وڵاته‌، ئه‌نجام ده‌ده‌ن، به‌رپرسێكی كوردیش رایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌مریكا له‌نێوان هه‌سه‌ده‌و توركیا، شه‌ڕڤانانی هه‌ڵبژاردووه‌.

هۆزان عه‌فرینی، نوێنه‌ری هاوپه‌یمانی نیشتمانیی دیموكراتی سوریا له‌هه‌رێم، به‌SNNی ڕاگه‌یاند: هه‌ردوو وڵاتی زلهێزی جیهان ئه‌مریكاو ڕوسیا، له‌سه‌ر ئاینده‌ی سوریا ڕێكه‌وتوون كه‌ به‌شی باشوری ئه‌و وڵاته‌ ده‌درێته‌ ڕوسیاو به‌شی باكوریش بۆ ئه‌مریكا ده‌بێت.
وتیشی:" ڕوسیا ململانێی له‌گه‌ڵ ئێران بۆ دروستبووه‌، له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ توركیا ململانێ ده‌كات كه‌ چیتر له‌باكوری سوریا نه‌مێنێت و ده‌ستێوه‌ردانه‌كانیشی بۆ ناوچه‌ كوردییه‌كان ڕابگرێت، ئه‌وه‌ش به‌ مه‌به‌ستی سه‌رخستنی پرۆژه‌كه‌ی و خستنه‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌".
به‌وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی ڕۆژئاوای كوردستان، ڕێكه‌وتنێكی نهێنی و ژێربه‌ژێری ڕوسیاو ئه‌مریكا هه‌یه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ژموون و پێگه‌ی ئێران و توركیا له‌ناو سوریا، ئامانجیشیان له‌و ڕێكه‌وتنه‌ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كه‌یانه‌ بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئارامی و ئاسایشی ناوچه‌كه‌.
سه‌باره‌ت به‌دۆخی ڕۆژئاواو چاره‌نوسی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) هۆزان عه‌فرینی وتی:" شه‌ڕ له‌ڕۆژهه‌ڵاتی فورات له‌نزیك سنوری عیراق دژ به‌داعش ماوه‌، به‌ڵام توركیا ئاماده‌كاری ده‌كات تا هێرش بكاته‌ سه‌ر عفرین و به‌وه‌ش شه‌ڕی دووه‌می هه‌سه‌ده‌ له‌به‌رامبه‌ر سوپای ئه‌و وڵاته‌ ده‌بێت، هه‌نگاوه‌كانی ئه‌نكه‌ره‌ش شه‌رعیه‌ت ده‌داته‌ ئه‌مریكا كه‌ پشتیوانی زیاتری هه‌سه‌ده‌ بكات تا به‌یه‌كجاری سوپای توركیا له‌جه‌رابلوس و باب ده‌ربكات.



SNN:

ڕه‌نج تاڵیب

 4 ڕۆژ پێشتر - Jan 12 2018 5:59PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.