هەواڵ
عیراق كار به‌ یاسای‌ سه‌ربازیی زۆره‌ملێ‌ ده‌كاته‌وه‌
لایه‌نه‌كانی سوننه‌ له‌هه‌وڵێكدا بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ گروپه‌ چه‌كداره‌كان و نه‌هێشتنی‌ چه‌ك له‌ده‌ستی‌ هاوڵاتیان، كار بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سیستمی سه‌ربازیی زۆره‌ملێ ده‌كه‌ن، ئه‌ندامێكی‌ لیژنه‌ی‌ ئاسایش و به‌رگری له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانیش، ئاشكرایده‌كات: پرۆژه‌یاسایه‌ك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ئاماده‌ ده‌كرێت.

محه‌مه‌د ناسر كه‌ربولی‌، په‌رله‌مانتاری سوننه‌و ئه‌ندامی‌ لێژنه‌ی‌ ئاسایش و به‌رگری‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق، به‌ SNNی‌ راگه‌یاند:" له‌ هه‌وڵی‌ هێنانی‌ پرۆژه‌یاسایه‌كین بۆ ناو په‌رله‌مان، به‌مه‌به‌ستی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كاركردن به‌ سیستمی سه‌ربازیی زۆره‌ملێ، كه‌ به‌ په‌سه‌ندكردنی، چیتر دیارده‌ی‌ چه‌كداری نامێنێت و هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانیش به‌كورد و عه‌رب و سه‌رجه‌م مه‌زهه‌به‌كانه‌وه‌، ده‌توانن له‌ ریزه‌كانی سوپادا خزمه‌ت بكه‌ن.
ئاشكراشیكرد زۆربه‌ی‌ لایه‌نه‌كان بانگه‌شه‌ی‌ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ده‌یانه‌وێت یاسای‌ سه‌رازیی زۆره‌ملێ بهێننه‌ ناو په‌رله‌مان و په‌سه‌ندی‌ بكه‌ن، به‌ڵام هیچ هه‌وڵێكی‌ بۆ ناده‌ن، بۆیه‌ بۆ په‌سه‌ندكردنی‌ ئه‌و یاسایه‌، پێویستی‌ به‌ ده‌سته‌جه‌معی‌ و پاڵپشتی‌ زۆرینه‌ی كوتله‌كان هه‌یه‌.
له‌دوای پرۆژه‌ی ئازادی عیراق له‌2003، یاسای سه‌ربازیی زۆره‌ملێ له‌عیراق هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌و په‌یوه‌ندیكردنیش به‌ ریزه‌كانی سوپا، بووه‌ ئاره‌زوومه‌ندانه‌.



SNN:

ئازاد هیوا

  8 مانگ پێشتر - Jan 12 2018 6:38PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.