هەواڵ
نوێترین زانیاری له‌باره‌ی خه‌رجكردنی پاره‌ی به‌ڵێنده‌ران
ماوه‌ی نزیكه‌ی مانگێكه‌ وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم ده‌رگای ته‌مویلكردنی داخستوه‌و به‌ڵێنده‌رانی هه‌رێمی كوردستانیش چاوه‌ڕوانی وه‌زیری دارایی ده‌كه‌ن بۆ خه‌رجكردنی وه‌جبه‌ی سێیه‌می پاره‌كه‌یان، وته‌بێژی لقی سلێمانیش یه‌كێتیی به‌ڵێنده‌رانیس ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "هیچ واده‌یه‌ك بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی پاره‌ دیارینه‌كراوه‌"، هاوكات ڕونكردنه‌وه‌ش له‌باره‌ی به‌های چه‌كی پاره‌ له‌بازاڕه‌كاندا ده‌دات.

میران كامیل وته‌بێژی لقی سلێمانی یه‌كێتیی به‌ڵێنده‌ران به‌SNNی ڕاگه‌یاند، "ساڵی ڕابردوو ته‌نها دوو وه‌جبه‌ پاره‌ی به‌ڵێنده‌ران دراوه‌و ئێستاش لیستمان ئاماده‌كردوه‌ بۆ وه‌رگرتنی وه‌جبه‌ی سێیه‌می پاره‌كه‌ كه‌ مانگانه‌ بڕه‌كه‌ی بۆ هه‌موو به‌ڵێنده‌رانی هه‌رێم 10 ملیار دیناره‌".
وتیشی:"چاوه‌ڕوانی‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی وه‌زیری دارایی هه‌رێمین كه‌ ئێستا له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌، به‌مه‌به‌ستی خه‌رجكردنی وه‌جبه‌ی سێیه‌می ئه‌و پاره‌یه‌و خستنه‌ڕوی چه‌ند پێشنیازێك بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان".
ئه‌وه‌شی‌ ڕونكرده‌وه‌، له‌ڕۆژی 15ی كانونی یه‌كه‌می 2017وه‌، ته‌مویلكردن له‌وه‌زاره‌تی دارایی وه‌ستاوه‌و نوسراویشیان كردوه‌ بۆئه‌وه‌ی به‌زوترینكات ته‌مویل بكرێن، به‌ڵام وه‌كو وتی‌:"تائێستا هیچ واده‌یه‌ك دیارینه‌كراوه‌".
سه‌باره‌ت به‌پێشنیازه‌كانیانیش، میران كامیل وتی‌:"پێشنیازمان بۆ وه‌زاره‌تی دارایی ئاماده‌كردوه‌ بۆئه‌وه‌ی جگه‌ له‌خه‌رجكردنی پاره‌ی مانگانه‌ی به‌ڵێنده‌ران، مامه‌ڵه‌ به‌چه‌كی پاره‌شه‌وه‌ بكرێت، به‌ڵام به‌بێ له‌ده‌ستدانی به‌هاكه‌ی‌".
ئه‌وه‌شی وت:"ئێستا به‌ڵێنده‌ران چه‌كی پاره‌ به‌نرخێكی زۆر كه‌م له‌بازاڕه‌كاندا ده‌فرۆشنه‌وه‌، به‌جۆرێك 100 دۆلار 240 هه‌زار دینار له‌سه‌ر به‌ڵێنده‌ر ده‌كه‌وێت".



SNN:

به‌شی‌ هه‌واڵ

 4 ڕۆژ پێشتر - Jan 12 2018 7:50PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.