هەواڵ
هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ هێڵی‌ شه‌مه‌ندۆفێری‌ هه‌یه‌؟
سه‌باره‌ت به‌دامه‌زراندنی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ك به‌ناوی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ هێڵی‌ شه‌مه‌ندۆفێر، وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنی حكومه‌تی‌ هه‌رێم هاته‌ده‌نگ و ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ ڕای‌ گشتیی بڵاوده‌كاته‌وه‌، وته‌بێژی وه‌زاره‌ته‌كه‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "نازانین ئه‌و هه‌واڵه‌ له‌كوێوه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتوه‌".

به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و زانیاریانه‌ی‌ له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، وه‌زاره‌تی‌ گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كی‌ نوێی‌ به‌ناوی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ هێڵی‌ شه‌مه‌ندۆفێر دامه‌زراندوه‌و ژماره‌یه‌كی‌ زۆریش فه‌رمانبه‌ری‌ هه‌یه‌.
ئومێد محه‌مه‌د وته‌بێژی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنی حكومه‌تی‌ هه‌رێم به‌SNNی ڕاگه‌یاند، "وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ هیچ به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌كی‌ تایبه‌ت به‌هێڵی شه‌مه‌ندۆفێری‌ نییه‌و هیچ لیستێكی‌ موچه‌شمان به‌و ناوه‌وه‌ نییه‌و ناشزانین ئه‌و هه‌واڵه‌ی‌ كه‌ ئێمه‌ش ئاگامان له‌بڵاوبونه‌وه‌ی‌ هه‌یه‌ له‌كوێوه‌ سه‌رچاوه‌یگرتوه‌".
وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن وتیشی‌:"ژماره‌ی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنی پێنج هه‌زارو 491 فه‌رمانبه‌ره‌و سه‌رجه‌میشیان فه‌رمانبه‌ری ئاشكران له‌وه‌زاره‌ته‌كه‌دا".
سه‌باره‌ت به‌دواین زانیاری له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم وته‌بێژی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنی وتی‌:"شاندی وه‌زاره‌ت ئاماده‌یه‌ بۆ سه‌ردانی به‌غدا به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆ، هه‌ركاتیش حكومه‌تی عیراق ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر چونی شانده‌كه‌ نیشاندا، به‌دڵنیاییه‌وه‌ سه‌ردانه‌كه‌ ده‌كه‌ین".



SNN:

خێڵان ڕه‌ئوف

 4 ڕۆژ پێشتر - Jan 12 2018 8:14PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.