هەواڵ
به‌غدا موچه‌ی هه‌زاران پێشمه‌رگه‌ ده‌بڕێت
حكومه‌تی عیراق پلانی هه‌یه‌ موچه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و هێزانه‌ی پێشمه‌رگه‌ ببڕێت، كه‌ له‌كوردانی پارچه‌كانی تری كوردستان دروستكراون، په‌رله‌مانتارێكی لیژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه‌ش داوا ده‌كات موچه‌ی هێزه‌كانی ئه‌نه‌كه‌سه‌ ببڕدرێت، كه‌ ژماره‌یان 10 هه‌زار چه‌كداره‌و موچه‌ له‌ حكومه‌تی هه‌رێم وه‌رده‌گرن.

مه‌حمود حاجی عومه‌ر، ئه‌ندامی لیژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه‌ له‌په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ SNNی ڕاگه‌یاند: له‌چوارچێوه‌ی چاكسازی و ڕێكخستنه‌وه‌و به‌سیستمكردنی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌، كاروباری سه‌رجه‌م هێزه‌كان ڕێكده‌خرێته‌وه‌، چونكه‌ له‌ئێستادا ڕه‌نگه‌ چه‌كداری لایه‌نه‌ كوردییه‌كانی پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان له‌ناو لیستی موچه‌خۆرانی پێشمه‌رگه‌دا هه‌بێت.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی كوردستان نه‌یشارده‌وه‌ كه‌ زانیاری وردیان له‌سه‌ر ژماره‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ نییه‌و وتی:" ڕه‌نگه‌ بزانین ژماره‌ی كۆی سوپای عیراق چه‌نده‌، به‌ڵام نازانین ژماره‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ چه‌نده‌، هه‌رچه‌ند ئه‌وه‌ی ده‌بینرێت هێزه‌كه‌ی حسێن یه‌زدان په‌نا كه‌ به‌ پێشمه‌رگه‌ی رۆژهه‌ڵات ناوده‌برێت، له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ی رۆژ-ی سه‌ر به‌ هێزه‌كانی ئه‌نه‌كه‌سه‌".
ئاشكراشیكرد: حكومه‌تی عیراق له‌ئه‌گه‌ری ناردنی موچه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان، موچه‌ی هیچ كام له‌و هێزانه‌ نانێرێت كه‌ له‌بنه‌ڕه‌تدا ڕه‌گه‌زنامه‌ی عیراقییان نییه‌و خه‌ڵكی وڵاتانی سوریاو توركیاو ئێرانن.
سه‌باره‌ت به‌هێزه‌كانی ئه‌نه‌كه‌سه‌ ناسراو به‌ پێشمه‌رگه‌ی ڕۆژ، كه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ موچه‌یان پێده‌درێت، مه‌حمود حاجی عومه‌ر ده‌ڵێت: "ژماره‌یان نزیكه‌ی 10 هه‌زار چه‌كداره‌و هاوڵاتی سوریان، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی یاسایه‌و به‌هه‌ده‌ردانی بودجه‌یه‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی حزبێك، جگه‌ له‌وه‌ش ده‌ستێوه‌ردانه‌ له‌كاروباری ڕۆژئاوای كوردستان".
مه‌حمود حاجی عومه‌ر ده‌شڵێت: "له‌ئێستادا كه‌ شه‌ڕی به‌ره‌یی له‌گه‌ڵ داعش كۆتایی هاتووه‌و قه‌یرانی دارایی هه‌رێمیش قورستر بۆته‌وه‌، هیچ بڕوبیانووه‌یه‌ك نه‌ماوه‌ بۆ بوونی هێزی زۆروبۆر و پێویسته‌ ئه‌و هێزانه‌ی خه‌ڵكی ڕۆژئاوان له‌چه‌ك و ئیمتیازاتی حكومه‌تی هه‌رێم دابماڵدرێن".



SNN:

ڕه‌نج تاڵیب

 4 ڕۆژ پێشتر - Jan 12 2018 8:45PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.