هەواڵ
دارایی روونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ له‌ئه‌مساڵدا ده‌دات
تائێستا وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم هیچ زانیارییه‌كی له‌باره‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی(10)ئوكتۆبه‌ری ساڵی رابردوو بڵاونه‌كردۆته‌وه‌ و ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی داراییش، دۆخی دارایی هه‌رێم بۆ ساڵی 2018 به‌كاره‌ساتبار ناو ده‌بات و روونكردنه‌وه‌ش ده‌دات له‌باره‌ی ناردنی موچه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقه‌وه‌.

سۆران عومه‌ر ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی كوردستان، به‌SNNی راگه‌یاند: به‌گوێره‌ی دواكۆبوونه‌وه‌ی نێوان سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مانی كوردستان و باسكردنی دۆخی دارایی هه‌رێم بۆ ساڵی 2018، پێموایه‌ كه‌ ئه‌مساڵ زۆرخراپتر ده‌بێت له‌ ساڵی 2017، چونكه‌ حكومه‌ت دانی به‌وه‌دانا كه‌ ئه‌و داهاته‌ی له‌ ساڵی رابردوودا ده‌ستیده‌كه‌وت، له‌ئه‌مساڵدا نیوه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌ستده‌كه‌وێت.

وتیشی"حكومه‌تی هه‌رێم نه‌یتوانی سێ چاره‌كه‌ موچه‌ی ساڵی 2017 دابه‌شبكات، له‌كاتێكدا له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2016 به‌ڵێنیدا ئه‌گه‌ر چاره‌كه‌ موچه‌ قبوڵ بكرێت، ئه‌وان هه‌موو مانگێك له‌واده‌ی خۆیدا ده‌یده‌ن، به‌ڵام راستیان نه‌كرد".

سه‌باره‌ت به‌دۆخی دارایی هه‌رێم، سۆران عومه‌ر رایگه‌یاند"دۆخی دارایی له‌ئه‌مساڵدا كاره‌ساتباره‌ و هێنده‌خراپه‌ كه‌ ناتوانرێت وه‌سف بكرێت".

له‌باره‌ی ناردنی موچه‌ له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ و خاوبوونه‌وه‌ی دۆخی دارایی موچه‌خۆرانیشه‌وه‌ وتی"تائێستا نازانرێت به‌ڵێنه‌كانی حه‌یده‌ر عه‌بادی بۆناردنی ده‌گاته‌ كوێ و تا موچه‌كه‌ نه‌گاته‌ هه‌رێم، ناتوانم بڕوا به‌وه‌ بكه‌م كه‌ عیراق هه‌روا به‌ئاسانی موچه‌ ده‌نێرێت".


SNN:

ئه‌ركان جه‌بار

  8 مانگ پێشتر - Jan 13 2018 8:39AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.