هەواڵ
بارانبارین ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمی كوردستان، پێشبینییه‌كانی كه‌شوهه‌وا  بۆ  48 كاتژمێری‌ داهاتوو ئاشكرا ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت له‌ سبه‌ینێوه‌ شه‌پۆلێكی‌ باران بارین له‌ناوچه‌كانی‌ هه‌رێم ده‌ستپێده‌كات. 

به‌گوێره‌ی‌ راگه‌یه‌نراوێكی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمی كوردستان، كه‌ وێنه‌یه‌كی‌ بۆ SNN نێردراوه‌ تێیدا راگه‌یه‌نراوه‌، له‌ئه‌نجامی‌ كاریگه‌ری‌ نزمه‌ پاڵه‌په‌ستۆی‌ ده‌ریای‌ سپی‌ ناوه‌ڕاست، پێشبینیه‌كان بۆ 48 كاتژمێری‌ داهاتوو به‌شێوه‌یه‌كه‌ كه‌شه‌پۆلیێكی‌ باران بارین ناوچه‌ شاخاویه‌كان ده‌گرێته‌وه‌. 

له‌راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه‌به‌وه‌دراوه‌ كه‌به‌هۆی‌ كاریگه‌ری‌ ئه‌و نزمه‌ پاڵه‌په‌ستۆیه‌وه‌،  له‌سبه‌ینێ یه‌ك شه‌ممه‌ ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت و دواتر بۆ هه‌وری‌ ته‌واو ده‌گۆرێت، له‌شه‌ویشدا ئه‌گه‌ری‌ نمه‌باران هه‌یه‌ له‌ناوچه‌ شاخاوییه‌كان.


SNN:

بەشی ھەواڵ

  8 مانگ پێشتر - Jan 13 2018 10:14AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.