هەواڵ
پێشلكارییه‌كان به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نوسان زیادیكردوه‌
سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له‌رۆژنامه‌نوسان ئاماره‌كانی پێشلكاری به‌رامبه‌ر راگه‌یاندن و رۆژنامه‌نووسان له‌ 2017 ئاشكراده‌كات و به‌پێی ئاماره‌كه‌ش له‌و ساڵه‌دا پێشێلكاری به‌رامبه‌ر 338رۆژنامه‌نووس و ده‌زگای راگه‌یاندن ئه‌نجامدراوه‌و به‌رێوبه‌ری سه‌نته‌ره‌كه‌ش ده‌ڵێت: جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و نوسینگه‌كه‌ی له‌زۆر وێستگه‌دا به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنیان هه‌بووه‌.

ئه‌مڕۆ 13ی یه‌كی 2018، له‌شاری‌ سلێمانی له‌میانه‌ی خستنه‌ڕوی ئاماره‌كانی پێشلكاری به‌رامبه‌ر به‌رۆژنامه‌نووسان، دیاری محه‌مه‌د به‌رێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له‌مافی رۆژنامه‌نوسان له‌وتارێكدا رایگه‌یاند: له‌هه‌رێمی كوردستان هێرش بۆ سه‌ر میدیاو میدیاكاران به‌رده‌وامه‌و به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ رێكارێكی یاسایی پێویست بگیرێته‌به‌ر، به‌داخه‌وه‌ هه‌رێمه‌كه‌مان ژینگه‌یه‌كی له‌باره‌ بۆ ده‌ربازبوونی بكوژان و ئه‌و تاوانانه‌ی به‌رامبه‌ر میدیاو میدیاكاران ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.

ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو كه‌ سه‌رباری ره‌خنه‌كانمان به‌رامبه‌ر حكومه‌ت،"جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و نوسینگه‌كه‌ی له‌زۆر وێستگه‌دا به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنیان هه‌بووه‌، به‌تایبه‌تی له‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری وه‌زاره‌تی رۆشنبیری به‌ درێژكردنه‌وه‌ی راگرتنی په‌خشی كه‌ناڵی (NRT)و ئازادكردنی میدیاكاران كه‌خۆیان و كه‌لوپه‌له‌كانیان ده‌ست به‌سه‌ركرابوون".

وتیشی‌: سه‌نته‌ری میترۆ به‌هاوكاری پاڵپشتی میدیای نێوده‌ڵه‌تی(IMS) بۆ كلتوری ده‌ربازبوون له‌سزاو په‌لكێشكردنی ئه‌نجامده‌رانی بۆ به‌رده‌م یاسا، راپۆرتێكی‌ ئاماده‌كردوه‌ و به‌پێی‌ داتاكان"ژماره‌ی پێشێلكارییه‌كان له‌ساڵانی رابردوو زیاتربوون".

باسیله‌وه‌شكرد، به‌پێی ئاماره‌كانی سه‌نته‌ری میترۆ له‌ماوه‌ی ساڵی 2017 له‌ هه‌رێمی كوردستان، 419پێشێلكاری به‌رامبه‌ر به‌ 338رۆژنامه‌نووس و ده‌زگای راگه‌یاندن ئه‌نجامدراوه‌، چوار حاڵه‌تی كوشتن و دوو حاڵه‌تی تیرۆركردنی رۆژنامه‌نوس تۆماركراوه‌و  14رۆژنامه‌نوسیش له‌كاتی روماڵی ئاسایی برینداربوون و 10 رۆژنامه‌نووسیش له‌روماڵی به‌ره‌كانی جه‌نگ برینداربوون.

به‌رێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له‌مافی رۆژنامه‌نوسان، روونیكرده‌وه‌،"هه‌ربه‌پێی ئاماره‌كه‌ 206حاڵه‌تی رێگری 12روداوی شكاندنی كه‌لوپه‌لی رۆژنامه‌نوسان و 25حاڵه‌تی ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی كه‌لوپه‌ل و 33ده‌ستبه‌سه‌ركردنی به‌بێ بڕیاری دادگا و 10 ده‌ستگیركردن به‌بێ بڕیاری دادگاو 58روداوی هێرش و لێدان و 18 حاڵه‌تی هه‌ڕه‌شه‌ تۆماركراوه‌".


SNN:

هه‌ورامان هاشم

 3 ڕۆژ پێشتر - Jan 13 2018 2:13PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.