هەواڵ
حزبی شیوعی شێوازی‌ به‌شداریكردنی‌ له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاشكراده‌كات
حزبی شیوعی كوردستان له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو هه‌ڵوێستی خۆی راده‌گه‌یه‌نێت و سكتێری حزبه‌كه‌ ده‌ڵێت: بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ عیراق له‌ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداری هه‌رێم به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ لیستی پێكه‌وه‌ ژیان به‌شداری ده‌كه‌ین.

دكتۆر كاوه‌ مه‌حمود سكرتێری حزبی شیوعی كوردستان، له‌لێدوانێكدا بۆ میدیاكان رایگه‌یاند: له‌ماوه‌ی داهاتوودا رووبه‌رووی دوو هه‌ڵبژادن ده‌بینه‌وه‌(هه‌رێم و به‌غدا)، جگه‌له‌وه‌ی یاساكانیان جیاوازه‌، شێوازی‌ به‌شداریكردنیش تێیدا جیاوازه‌ بۆ لایه‌نه‌كان.

ئاشكراشیكرد،"له‌به‌رژه‌وه‌ندی كورد وه‌كو حزبی شیوعی له‌ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداری هه‌رێم له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراقدا به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ لیستی پێكه‌وه‌ ژیان به‌شداری ده‌كه‌ین، كه‌پێكهاتووه‌ له‌ یه‌كێتی، پارتی و سۆسیالست و چه‌ند لایه‌نێكی تر".

سكرتێری حزبی شیوعی كوردستان، وتیشی: له‌پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان به‌لیستی سه‌ربه‌خۆ به‌شداری ده‌كه‌ین و ناچینه‌ ناو هیچ هاوپه‌یمانیه‌كه‌وه‌.


SNN:

هه‌ورامان هاشم

 3 ڕۆژ پێشتر - Jan 13 2018 2:29PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.