هەواڵ
یەكگرتوو چاوەڕێی گەڕانەوەی بارزانی دەكات
یەكگرتوو بۆ یەكلایكردنەوەی بڕیاری كشانەوە یان مانەوە لەحكومەت چاوەڕێی گەڕانەوە و وەڵامی بارزانی دەكات و ئەندامێكی سەركردایەتی ئەو حزبە رایدەگەیەنێت"چاوەڕوانی گەڕانەوەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەت-ین بگەڕێتەوە و وەڵامی كۆتایی بداتە یەكگرتوو".

ئەبوبەكر هەڵەدنی ئەندامی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بەSNNی راگەیاند:ماوەی دوو رۆژ ماوە بۆیەكلاكردنەوەی مانەوە یان كشانەوەی یەكگرتوو لە حكومەت، بەڵام چاوەڕوانی گەڕانەوەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەت-ین لەدەرەوەی ووڵات بگەڕێتەوە و وەڵامی كۆتایی بداتە یەكگرتوو لەبارەی پرۆژەكەمانەوە.

ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكگرتوو، ئاشكراشیكرد، دوای كۆبونەوەیان لەگەڵ سەرۆكی حكومەت، سەركردایەتی یەكگرتوو كۆدەبنەوە و بڕیاری یەكلاكەرەوە لەبارەی كشانەوە یان مانەوەیان لەحكومەت و چۆنێتی بەشداریكردنیان لەهەڵبژاردنەكانی هەرێم و عیراق دەدەن.


SNN:

خێڵان رەئوف

 3 ڕۆژ پێشتر - Jan 13 2018 3:44PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.