هەواڵ
وەفدێك دەچێتەبەغداو كێشەی كۆبۆنی خۆراك چارەسەر دەكرێت
هەفتەی داهاتوو وەفدێكی تەكنیكی هەرێم سەردانی بەغدا دەكات و بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراكیش لەسلێمانی، ئامانجی ئەو وەفدە ئاشكرادەكات و ڕاشیدەگەیەنێت: چارەسەری كێشەی كۆبۆنی خۆراك دەكەن".

دوای ئەوەی حكومەتی عیراقی زمانی كوردی لەسەر كۆبۆنی خۆراكی 2017 -2018 لابرد، لەلایەن بەرپرسانی هەرێم نارەزایی لێكەوتوەو بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشەیەش بڕیاری بۆ جاری دوەم وەفدێكی هەرێم لەهەفتەی داهاتوو سەردانی بەغدا بكاتەوە.

یاسین مەحمود، بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراك لەسلێمانی، بە SNNی ڕاگەیاند: لەئێستادا سەرقاڵی چاكردنی كێشەی بەشەخۆراكین، كە لەلایەن حكومەتی عیراقەوە بۆ كۆبۆنی خۆراك دروستبوو، بەڵام تائیستا بەتەواوی چارەسەر نەكراوەو  بڕیاریشە هەفتەی داهاتوو وەفدێك بنێرینە بەغدا.

وتیشی:"ئامانجی ناردنی وەفدەكە بۆ چارەسەركردنی كێشەكەو هێنانەوەی كۆبۆنەكەیە".


SNN:

شادان حەسەن

 3 ڕۆژ پێشتر - Jan 13 2018 4:19PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.