هەواڵ
بزووتنەوەی ئیسلامی بایكۆتی هەڵبژاردنەكان دەكات
بزووتنەوەی‌ ئیسلامی‌ لەبارەی بەشداریكردن لە هەڵبژاردنەكانی عیراق، دوایین هەڵوێستی خۆی راگەیاندو وتەبێژی حزبەكەش ئاشكرایدەكات ناچنە ناو هیچ هاوپەیمانێتییەك لە كەركوك و ناوچە دابڕێندراوەكان و بایكۆتی هەڵبژاردنەكانیش دەكەن.

كامیل مەحمود، وتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی بە SNNی راگەیاند: ئەگەر لایەنە كوردستانییەكان لەچوارچێوەی یەك هاوپەیمانێتیدا بەشداری هەڵبژاردنەكانی عیراق بكەن، ئەوكاتە ئێمەش بەشداری ئەو هاوپەیمانێتییە دەكەین.

وتیشی: "ناچینە هیچكام لەو هاوپەیمانێتییەی لەلایەن هێزو لایەنە كوردستانییەكانەوە پێكهێنراوە، چونكە پێمانوایە ئەمە لێدانە لەپرسی كوردو ئەو دۆسێیە هەڵپەسێردراوانەی لەنێوان هەرێم و بەغدا هەیەو زەمینەسازییەكە بۆ ئەو سیاسەتەی عەبادی بەرامبەر بەهەرێمی كوردستان پەیڕەوی دەكات".

سەبارەت بەبەشداریكردنیان لەهەڵبژاردنەكانی عیراق، كامیل مەحمود دەڵێت: "زۆرینەی سەركردایەتی بزوتنەوە لەگەڵ ئەوەدان نەچینە ناو هیچ هاوپەیمانێتییەك لەو هاوپەیمانێتیانەی هەیە، وەكو لیستی سەربەخۆش ناچینە ناو هەڵبژاردنێكەوە كە پێمانوایە ئاكامەكەی بەسودی كورد تەواو نابێت".


SNN:

شاهۆ خوارەحم

 3 ڕۆژ پێشتر - Jan 13 2018 7:48PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.