هەواڵ
عیراق ڕه‌زامه‌ندی‌ له‌سه‌ر داواكاریی ئه‌م خوێندكارانه‌ نیشانده‌دات
حكومه‌تی‌ عیراق ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر داوای ئه‌و خوێندكاره‌ كوردانه‌ نیشانده‌دات كه‌ بۆ ساڵی‌ خوێندنی‌ 2017-2018 خوازیارن به‌شێوه‌ی‌ میوانداری له‌زانكۆكانی‌ هه‌رێم درێژه‌ به‌خوێندن بده‌ن، ئه‌ندامێكی‌ لیژنه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و خوێندنی‌ باڵای ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانیش جه‌ختده‌كاته‌وه‌، "بڕیاری كۆتایی له‌ده‌ستی‌ زانكۆكانی‌ هه‌رێمدا ده‌بێت بۆ وه‌رگرتنیان".

د.فه‌رهاد قادر ئه‌ندامی‌ لیژنه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و خوێندنی‌ باڵا له‌ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران به‌SNNی‌ ڕاگه‌یاند، "به‌شێك له‌و خوێندكاره‌ كوردانه‌ی‌ داوایانكردوه‌ بۆ ساڵی‌ خوێندنی‌ 2017-2018 كه‌ له‌زانكۆكانی‌ ناوه‌ڕاست و باشوری‌ عیراقن، له‌زانكۆكانی‌ هه‌رێم درێژه‌ به‌خوێندن بده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ش نوسراویان له‌زانكۆكانیانه‌وه‌ ئاراسته‌ی‌ زانكۆكانی‌ هه‌رێم كردوه‌".

وتیشی‌:"جگه‌له‌وه‌ش دوای ڕوداوه‌كانی‌ كه‌ركوك و خورماتوو، وه‌زاره‌تی‌ خوێندنی‌ باڵای هه‌رێم ده‌رگای‌ زانكۆكانی‌ بۆ به‌شێكی‌ زۆر له‌خوێندكارانی‌ كوردی ئه‌و ناوچانه‌ كردۆته‌وه‌ تاوه‌كو به‌شێوه‌ی‌ میوانداریی درێژه‌به‌خوێندن له‌هه‌رێم بده‌ن".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ كورده‌ وتیشی‌:"به‌ڵام زانكۆكانی‌ ناوه‌ڕاست و باشوری‌ عیراق ڕێگه‌ناده‌ن خوێندكارانی‌ وه‌رگیراوی قۆناغی‌ یه‌ك و قۆناغی‌ كۆتایی به‌شێوه‌ی‌ میوانداری له‌زانكۆكانی‌ هه‌رێم درێژه‌ به‌خوێندنیان بده‌ن به‌تایبه‌ت كه‌ ساڵی‌ كۆتایی خوێندكار له‌و زانكۆیه‌ ده‌رده‌چێت و ناكرێت ساڵی كۆتایی له‌و زانكۆیه‌ نه‌بێت و بڕوانامه‌ی‌ پێبدرێت".

لێدوانی‌ ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ له‌كاتێكدایه‌، ساڵانه‌ به‌شێكی‌ زۆر له‌و خوێندكاره‌ كوردانه‌ی‌ له‌زانكۆكانی‌ ناوه‌ڕاست و باشوری‌ عیراق وه‌رده‌گیرێن، به‌شێوه‌ی‌ میوانداری دێنه‌وه‌ زانكۆكانی‌ هه‌رێم و لێره‌ درێژه‌ به‌خوێندن ده‌ده‌ن به‌هۆی‌ ناسه‌قامگیریی دۆخی‌ سیاسیی و ئه‌منیی ئه‌و ناوچانه‌وه‌.


SNN:

بەشی ھەواڵ

  8 مانگ پێشتر - Jan 14 2018 8:39AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.