هەواڵ
نرخی‌ دۆلارو نه‌وت
به‌یانی ئه‌مڕۆ 14-1-2018 له‌كاتی كردنه‌وه‌ی ده‌رگای بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو له‌هه‌رێمی كوردستان، به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دینار به‌رزبونه‌وه‌یه‌كی كه‌می تۆماركردوه‌و نرخی‌ نه‌وتیش له‌بازاڕه‌كانی‌ جیهاندا جێگیره‌.

نوسینگه‌ی پشتگیر بۆ ئاڵوگۆڕی دراوه‌ بیانییه‌كان له‌شاری سلێمانی نرخی دراوه‌كانی بۆ SNN ئاشكراكرد كه‌ به‌مشێوه‌یه‌یه‌:

100 دۆلاری ئه‌مریكی 125 هه‌زارو 750 دینار.

100 یۆرۆ 153 هه‌زارو 500 دینار.

100 پاوه‌ن 171 هه‌زار دینار.

100 هه‌زار تمه‌نی ئێرانی 29 هه‌زار دینار.

100 لیره‌ی توركی 29 هه‌زارو 500 دینار.

له‌كاتێكدا ئێواره‌ی دوێنێ نرخی 100 دۆلاری ئه‌مریكی به‌رامبه‌ربوو به‌ 125 هه‌زارو 700 دینار.

له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌، بۆرسه‌ی جیهانی نرخی نه‌وتی ئاشكراكردوه‌، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ نرخی نه‌وت به‌راورد به‌ئێواره‌ی دوێنێ به‌جێگیریی ماوه‌ته‌وه‌و یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت به‌ 69 دۆلارو 78 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.


SNN:

بەشی ھەواڵ

 2 ڕۆژ پێشتر - Jan 14 2018 9:24AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.