هەواڵ
یه‌كگرتوی‌ ئیسلامی‌ كۆتا بڕیاری‌ خۆی‌ ده‌دات
سبه‌ینێ‌ كۆتا ڕۆژی‌ مۆڵه‌ته‌ 20 ڕۆژیه‌كه‌ی‌ یه‌كگرتوی‌ ئیسلامیه‌ بۆ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و ئه‌ندامێكی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ ئه‌و حزبه‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "پێویست به‌دوباره‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ ناكات".

له‌كۆتایی‌ ساڵی‌ ڕابردودا یه‌كگرتوی‌ ئیسلامی‌ به‌مه‌به‌ستی‌ مانه‌وه‌ یاخود كشانه‌وه‌ له‌حكومه‌تی‌  هه‌رێم دوای‌ 10 كاتژمێر كۆبونه‌وه‌ مۆڵه‌تی‌ 20 ڕۆژی‌ دایه‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم و ڕۆژی‌ 15-1-2018ش كۆتا ڕۆژی‌ ئه‌و مۆڵه‌ته‌یه‌.

حاجی‌ كاروان ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كگرتوی‌ ئیسلامی‌ له‌لێدوانێكدا به‌SNNی‌ ڕاگه‌یاند، "تائێستا هیچ بڕیارێك نییه‌ بۆ دوباره‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ سه‌ركردایه‌تیمان به‌مه‌به‌ستی‌ بڕیاردان له‌كشانه‌وه‌ یاخود مانه‌وه‌ له‌حكومه‌ت".

وتیشی‌:"پێویست به‌كۆبونه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ ناكات و ئه‌نجومه‌نی‌ جێبه‌جێكردن به‌ڕاوێژ له‌گه‌ڵ یه‌كتر خۆیان بڕیاری‌ به‌رده‌وامبون له‌گه‌ڵ حكومه‌ت یاخود كشانه‌وه‌ ده‌ده‌ن".


SNN:

ئارام سه‌رحه‌د

 3 ڕۆژ پێشتر - Jan 14 2018 9:46AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.