هەواڵ
واده‌ی‌ پێدانی‌ موچه‌ی‌ سه‌رجه‌م هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ دیاریده‌كرێت
نزیكه‌ی‌ سێ‌ مانگه‌ موچه‌ی‌ به‌شێكی‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و دیوانی‌ وه‌زاره‌ت خه‌رجنه‌كراوه‌، بڕیاریشوایه‌ تاكۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ پاره‌ی‌ پێویست بۆ دیوانی‌ وه‌زاره‌ت و به‌شێك له‌هێزه‌كانی‌ (70و 80) دابینبكرێت، به‌گوێره‌ی‌ زانیاریه‌كانیش تائێستا هیچ واده‌یه‌ك بۆ ناردنی‌ هاوكاریه‌كه‌ی‌  ئه‌مریكا له‌مساڵدا بۆ به‌شێك له‌هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ دیارینه‌كراوه‌.

به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی‌ هه‌رێمه‌وه‌ ده‌ست SNN كه‌وتوه‌، تائێستا له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی‌ داراییه‌وه‌ بڕیاری كۆتایی نه‌دراوه‌ كه‌ پاره‌ی‌ پێویست بۆ موچه‌ی‌ مانگی‌ ئه‌یلولی دیوانی‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشه‌رگه‌و به‌شێك له‌هێزه‌كانی‌ 70و 80 ته‌رخانبكرێت.

ئه‌وه‌شزانراوه‌، وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ سه‌رجه‌م ڕێكاره‌ ئیداریی و یاساییه‌كانی‌ به‌كۆتاهێناوه‌، وه‌كو سه‌رچاوه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ش ئاشكرایده‌كات، "ته‌نها وه‌زاره‌تی‌ دارایی ئاگادارمان بكاته‌وه‌ كه‌ پاره‌ی‌ پێویست بۆ دابینكردنی‌ موچه‌ ته‌رخانكراوه‌ ئێمه‌ ڕاسته‌وخۆ پاره‌كه‌ وه‌رده‌گرین".

ئه‌وه‌شی‌ وت:"چاوه‌ڕوانده‌كرێت تاكۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ پاره‌ی‌ پێویست بۆ موچه‌ی دیوانی‌ وه‌زاره‌ت و به‌شێك له‌هێزه‌كانی‌ 70و 80 ته‌رخانبكرێت كه‌ تائێستا موچه‌ی‌ مانگی‌ ئه‌یلولیان وه‌رنه‌گرتوه‌".

سه‌باره‌ت به‌ناردنی‌ هاوكارییه‌ داراییه‌كانی‌ ئه‌مریكاو كاریگه‌ری له‌سه‌ر  موچه‌ سه‌رچاوه‌كه‌ كه‌ داوایكرد ناوی‌ ئاشكرانه‌كرێت وتی‌:"تائێستا ده‌ست به‌هاوكاریه‌كه‌ی‌ ئه‌مریكا بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌مساڵدا نه‌كراوه‌و هیچ واده‌یه‌كیش بۆ ده‌ستپێكردنی‌ دیارینه‌كراوه‌".


SNN:

بەشی ھەواڵ

 2 ڕۆژ پێشتر - Jan 14 2018 10:19AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.