هەواڵ
وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ بڵاوبونه‌وه‌ی‌ ئه‌نفلۆنزای‌ باڵنده‌ و به‌راز ره‌تده‌كاته‌وه‌
وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ هه‌رێم له‌باره‌ی‌ ده‌نگۆی‌ بڵاوبونه‌وه‌ی‌ ئه‌نفلۆنزای‌ باڵنده‌و به‌راز رونكردنه‌وه‌ ده‌دات و وته‌بێژی‌ ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت: هیچ حاڵه‌تێك تۆمارنه‌كراوه‌و ترسمان له‌بڵاوبونه‌وه‌ی‌ ئه‌و ڤایرۆسه‌ نییه‌.

د.خاڵس قادر وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم به‌SNNی‌ راگه‌یاند: له‌هه‌رێمی‌ كوردستاندا هیچ حاڵه‌تێكی‌ ئه‌نفلۆنزای‌ به‌راز و باڵنده‌ تۆمارنه‌كراوه‌و هیچ ترسێكمان له‌بڵاوبونه‌وه‌ی‌ ئه‌و ڤایرۆسانه‌ له‌ئێستادا نییه‌.

وتیشی‌"ئه‌وه‌ی‌ له‌شاره‌كانی‌ دیكه‌ی‌ عیراقیش باسی لێوه‌كراوه‌، ئه‌وه‌یه‌ كه‌هه‌ندێك حاڵه‌تی‌ ئه‌نفلۆنزای‌ باڵنده‌ له‌لایه‌ن ڤێتێرنه‌رییه‌وه‌ راگه‌یه‌ندرا، به‌ڵام كۆنتڕۆڵیان كردوه‌".

وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌، رونیكرده‌وه‌، له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی‌ كشتوكاڵی‌ هه‌رێم ئه‌و رێوشوێنانه‌ی‌ كه‌پێویستن بۆ رێگریكردن له‌ئه‌نفلۆنزا گیراوه‌ته‌به‌ر، له‌لایه‌كی‌ دیكه‌شه‌وه‌ وه‌ك وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ ساڵانه‌ له‌كاتی‌ وه‌رزی‌ په‌تاگه‌ری‌ هۆشداری‌ بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌ و ئاماده‌كاری‌ پێویست بۆ رێگریكرن له‌نه‌خۆشییه‌كان ده‌كه‌ن.


SNN:

شادان حه‌سه‌ن

 2 ڕۆژ پێشتر - Jan 14 2018 10:49AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.