هەواڵ
جێگری‌ پارێزگاری‌ سلێمانی‌ دیاریده‌كرێت
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی 43مین كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامده‌دات، به‌گوێره‌ی كارنامه‌ی دانیشتنه‌كه‌ش ته‌وه‌رێكی كۆبونه‌وه‌كه‌ تایبه‌ته‌ به‌گفتوگۆكردن له‌باره‌ی ڕسوماتی شاره‌وانیه‌كان و دیاریكردنی‌ جێگرێك بۆ پارێزگاری سلێمانی.

به‌گوێره‌ی نوسراوێكی سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی كه‌ واژۆی  ئازاد محه‌مه‌د ئه‌مین  سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی پێوه‌یه‌و وێنه‌یه‌كی بۆ SNN نێردراوه‌ تێیدا داوا له‌سكرتێری ئه‌نجومه‌ن كراوه‌ سه‌رجه‌م ئه‌ندامان ئاگاداربكاته‌وه‌.

هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ش ڕونكراوه‌ته‌وه‌، كاتژمێر 10 به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ 16-1-2018 له‌هۆڵی كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌ن ئاماده‌بن به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی 43مین كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا.

ئه‌وه‌ش ڕونكراوه‌ته‌وه‌، ته‌وه‌رێكی كۆبونه‌وه‌كه‌ تایبه‌ته‌ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی ڕسوماتی شاره‌وانیه‌كان كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه‌ بڕیاری له‌سه‌ردراوه‌.

ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگا ئاشكراكراوه‌ كه‌ تایبه‌ته‌ به‌پڕكردنه‌وه‌ی‌ شوێنی (فه‌یسه‌ڵ ئیبراهیم عه‌لی)و سه‌رخستنی (ڕه‌مه‌زان نامیق) بۆ شوێنی ناوبراو، هاوكات پێدانی متمانه‌ به‌(ئه‌حمه‌د عه‌لی ئه‌حمه‌د) وه‌ك جێگری پارێزگاری سلێمانی.


SNN:

بەشی ھەواڵ

  8 مانگ پێشتر - Jan 14 2018 12:00PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.