هەواڵ
سلێمانی..مۆڵەتی کارکردن لەمۆلیدەیەکی ئەھلی دەسەنرێتەوە
قائیمقامیەتی سلێمانی ئاشکرایدەکات، بەھۆی پابەندنەبونی بەمەرج و ڕێنماییەکانی کارکردن و بەردەوامبون لەسەر سەرپێچی، مۆڵەتی کارکردن لەخاوەن مۆلیدەیەکی ئەھلی سەنراوەتەوەو لەڕێگەی تیروپشکەوە لەشوێنەکەی مۆلیدەی نوێ دادەنرێت، ھاوکات زانیاری زیاتر لەوبارەیەوە ئاشکرادەکرێت.

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی قائیمقامیەتی سلێمانی کە وێنەیەکی بۆ SNN نێردراوە ئاماژە بەوەکراوە، ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی بەمەبەستی چارەسەری کێشەی مۆلیدەی گەرەکەکەیان پێشوازیکردوە لەدانیشتوانی گەڕەکی سەرشەقامی شاری سلێمانی.

لەگفتوگۆیەکدا قائیمقامی سلێمانی ڕایگەیاندوە، لیژنە ھاوبەشەکان چەندینجار خاوەنی مۆلیدەکەیان ئاگادارکردۆتەوە بۆ جێبەجێکردنی ڕێنماییەکان، بەڵام بەردەوامبوە لەسەرپێچیکردن.

ئەوەشی وتوە:"لیژنەی مۆلیدە ئەھلیەکانیش پاش وەرگرتنی سکاڵای گەڕەکەکەتان، بەدواداچونی کردوە، خاوەن مۆلیدەکەی لەکەموکوڕیەکان ئاگادارکردۆتەوە، بەغەرامەکردنیشی دوبارە سەرپێچی کردۆتەوەو کەموکوڕی مۆلیدەکەی چارەسەرنەکردوە".

بەوتەی قائیمقامی سلێمانی، بڕیاردراوە گرێبەستی نێوان بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای سلێمانی و خاوەن مۆلیدەکە ھەڵبوەشێنرێتەوەو ڕێگە بەکارکردنی نەدرێت، دواتر لەڕێگەی تیروپشکەوە مۆڵەتی کارکردن بەکەسێکی دیکە دەدرێت.


SNN:

بەشی ھەواڵ

  11 مانگ پێشتر - Jan 14 2018 12:25PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.