هەواڵ
یه‌كێتیی دوا بڕیارده‌دات..چوارشه‌ممه‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كی‌ گرنگ به‌ڕێوه‌ده‌چێت
یه‌كێتیی نیشتیمانی‌ كوردستان بڕیاریدا له‌سنوری‌ پارێزگای‌ نه‌ینه‌وا به‌لیستێكی‌ جیاوازو سه‌ربه‌خۆ به‌شداریی هه‌ڵبژاردنه‌ گشتیه‌كانی‌ عیراق بكات، سه‌ركردایه‌تیه‌كی‌ یه‌كێتیش ڕونكردنه‌وه‌ ده‌دات و ئاشكراشیده‌كات، "ئه‌م چوارشه‌ممه‌یه‌ ئه‌نجومه‌نی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتیی كۆده‌بێته‌وه‌".

هه‌رێم كه‌مال ئاغا ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسی‌ مه‌ڵبه‌ندی‌ دهۆكی‌ یه‌كێتیی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان به‌SNNی ڕاگه‌یاند، "وه‌ك یه‌كێتیی له‌سنوری‌ نه‌ینه‌وا بڕیارمانداوه‌ به‌لیستێكی سه‌ربه‌خۆ  به‌شداریی هه‌ڵبژاردنه‌ گشتیه‌كانی‌ عیراق بكه‌ین".

سه‌باره‌ت به‌ناوچه‌ دابڕێندراوه‌كان هه‌رێم كه‌مال ئاغا وتی:"واده‌ی پێكهێنانی هاوپه‌یمانی لایه‌نه‌كان بۆ به‌شداریكردن به‌یه‌كلیست له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوی عیراق كۆتاییهات، به‌ڵام نه‌گه‌یشتینه‌ هیچ ئه‌نجامێك له‌سه‌ر یه‌كلیستیه‌كه‌".

ئه‌وه‌شی‌ ڕونكرده‌وه‌، بڕیاروایه‌ ڕۆژی‌ چوارشه‌ممه‌ی‌ ئه‌م هه‌فته‌یه‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتیی‌ له‌باره‌ی‌ پرسی‌ به‌شداریكردن له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوی‌ عیراق و بارودۆخی‌ ئێستای‌ هه‌رێم كۆبێته‌وه‌.

ئه‌وه‌شی‌ وت:"بۆ یه‌كلایكردنه‌وه‌ی‌ به‌شداریكردن له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوی‌ عیراق، سێشه‌ممه‌ی‌ ئه‌م هه‌فته‌یه‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ مه‌كته‌بی‌ ڕێكخستنی‌ یه‌كێتیی‌ و ڕۆژی‌ چوارشه‌ممه‌ش سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتیی‌ له‌سلێمانی‌  كۆده‌بێته‌وه‌و دوا بڕیارده‌دات".


SNN:

شادان حه‌سه‌ن

 2 ڕۆژ پێشتر - Jan 14 2018 12:53PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.